ئەمڕۆ لە مێژوودا
جیهان 09:25 AM - 2022-11-30
رووداوەكان:
1782: مۆركردنی پەیمانی (پاریس) لە نێوان ئەمریكا و فەرەنسە و ئیسپانیا و بەریتانیا بە بۆنەی سەركەوتنی شۆڕشی ئەمریكا.
1853: روودانی شەڕی سینوبی دەریایی لە نێوان ئیمبراتۆریەتی روسی و دەوڵەتی عوسمانی، كە بە لەناوبردنی كەشتی عوسمانیەكان كۆتایی هات.
1854: حاكمی میسر محەمەد سەعید پاشا ئیمتیازی هەڵكەندنی نۆكەندی سوێسی بەخشی بە (فردیناند دی لسبس)ی فەرەنسی.
1918: بەریتانیا شاری موسڵی داگیركرد.
1919: ئافرەتان لە فەرەنسە مافی بەشداری لە هەڵبژاردنەكانیان پێدرا.
1925: رژێمی توركیای نوی هەستا بە راگەیاندنی قەدەغەكردنی رێنماییەكانی رێبازی سۆفیگەری بە سەركردایەتی ( مستەفا كەمال ئەتاتۆرك) كە بووە هۆی داخستنی دەرگای تەكیەكان و لەسێدارەدانی دەیان كەسایەتی لە شێخ و زانای ئاینی ئیسلام لە باكوری كوردستان.
1939: یەكیەتی سۆڤیەت هێرشی كردە سەر فنلەندە كە بی لایەنی خۆی راگەیاندبوو لە ناكۆكیە جیهانیەكان لە میانی جەنگی دووەمی جیهانی كە ناسرابوو بە شەڕی زستان.
1942: هەڵگیرسانی شەڕی تاسافارونگا لە نێوان هەردوو هێزی دەریایی ئەمریكا و یابان لە میانی جەنگی دووەمی جیهانی.
1962: هەڵبژاردنی دیبلۆماتی بۆرمی (یو سانت) بە ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان.
1965: ئەمیری كوێت شێخ سوباح سالم ئەلسوباح، شێخ جابر ئەحمەد سوباحی كرد بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.
1967: سەربەخۆیی یەمەنی باشور بە سەرۆكایەتی قەحتان محەمەد شەعبی.
1970: نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیاری ژمارە 649ی دەركرد كە بریتی بوو لەوەی گەلی فەلەستینی مافی چارەی خۆنوسینیان هەیە.
1970: یەمەنی باشور ناوی لێنرا كۆماری یەمەنی دیموكراتی میللی.
1971: هێزەكانی ئێران دەستی گرت بەسەر دوورگەكانی (تونبولسوغرا) و (تونبولكوبرا) و (ئەبو موسا) لە كەنداوی عەرەبی و رایگەیاند كە موڵكی خۆیەتی.
1973: كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان رێكەوتننامەیەكی نێودەوڵەتی دەركرد سەبارەت بە جیاكاری رەگەزی و سزادانی ئەنجامدەرانی.
1999: ئەندامانی ئەنجومەنی نەتەوەی كوێت دەنگیاندا دژ بە مافپێدانی ئافرەت لە مافی بەشداریكردن لە هڵبژاردنەكاندا.
2004: وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكی (توم ریدج) دەستی لە كارەكەی كێشایەوە بەهۆی پەستان بۆسەر سیاسەتەكانی سەرۆك جۆرج دەبلیو بۆش.
2010: بە ستافێكی تەواو ئافرەتان شانۆگەری (ویستگەی چاوەڕانی) لە نوسینی مەهتابی مەلا عوسمان و دەرهێنانی دلڤین موحسین بۆ ماوەی سی رۆژ لە هۆڵی گەل نمایشكرا.
2012: كۆمەڵەی دامەزرێنەر بۆ دانانی دەستوری میسری بە كۆی دەنگ رازیبوون لەسەر دەستوری نوی و بڕیاردرا بەرزبكرێتەوە بۆ سەرۆكی میسر (موحەمەد مورسی) ئەوەش بۆ بانگەشەكردنی دەنگدەران تا ریفراندۆمی لەسەر بكرێت.
لەدایكبوون:
1466: ئەندریا دوریا، سیاسەتمەدار و دەریاوانی ئیتالی.
1498: ئەندریس دی ئوردانیتا، دۆزەرەوەی ئیسپانی.
1508: ئەندریا بالادیو، ئەندازیاری تەلارسازی ئیتالی.
1667: جوناسان سویفت، ئەدیب و سایسەتمەداری ئیرلەندی.
1817: تیۆدۆر مومسن، مێژوونوس و نوسەری ئەڵمانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1902ز.
1835: مارك توین، رۆماننوسی ئەمریكی.
1869: گۆستاڤ دالین، زانای فیزیای سویدی و وەرگری خەڵاتی نۆبلی فیزیای ساڵی 1912ز.
1874: ونستۆن چرچل، سەرەك وەزیرانی شانشینی یەكگرتوو، وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1953ز.
1889: ئیدگار ئەدریان، پزیشكی بەریتانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1932ز.
1906: ریاز سنباتی، ئاوازدانەری كوێتی.
1915: هنری تاوب، زانای كیمیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1983ز.
1924: شیرلی چیشولم، ژنە سیاسەتمەداری ئەمریكی.
1926: ئەندرو سكالی، پزیشكی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1977ز.
1937: ریدلی سكوت، دەرهێنەری بەریتانی.
1947: سیرجیو بادیا، شاعیری چیلی.
1960: هیام عەباس، ژنە ئەكتەر و دەرهێنەر و نوسەری عەرەب48.
1960: غاری لینیكەر، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1965: بن ستیلەر، ئەكتەری ئەمریكی.
1965: ئەلدابیر، یاریزانی تۆپی پێی بەرازیلی.
1967: سوعاد سەلمان، ژنە ئەكتەری عێراقی، دانیشتوی كوێت.
1969: ئەیمی رایان، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1972: سەلما سالم، ژنە ئەكتەری عێراقی، دانیشتوی كوێت.
1977: ئیڤان گیریرو، یاریزانی تۆپی پێی هیندۆراسی.
1978: گایل گارسیا برنال، ئەكتەری مەكسیكی.
1980: جیمی ئەشدون، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1981: یەعقوب ئەنساری، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.
1982: ئیلیشا كسبیرت، ژنە ئەكتەری هیندی.
1983: ئەدریان كریستیا، یاریزانی تۆپی پێی رۆمانی.
1984: نایجل دی یونگ، یاریزانی تۆپی پێی هۆڵەندی.
1984: ئەلان هاتون، یاریزانی تۆپی پێی ئوسكوتلەندی.
وەفات:
1830: پاپا بیوسی هەشتەم، پاپای كەنیسەی رۆمانی.
1900: ئۆسكار وایلد، نوسەری ئیرلەندی.
1949: بەشارە وایكم، ئەكتەری میسری.
1965: كەمال شەناوی، شاعیر و رۆژنامەنوسی میسری.
1973: رەفیق چالاك، هونەرمەندی كورد.
1974: كەمالی (عەلی باپیر ئاغا)، شاعیری كورد، 1886ز لە سلێمانی لەدایك بووە.
1978: حەسەن جەوهەر حەیات، ئەندامی ئەنجومەنی ئوممەی كوێتی.
1988: عەبدولباست عەبدولسەمەد، قورئان خوێنی بەناوبانگی میسری، ساڵی 1927ز لە شاری (قەنا) ی میسر لەدایك بووە.
1989: ئەحمەدو ئەهیجۆ، سەرۆكی یەكەمی كامیرۆن.
1989: حەسەن فەتحی، ئەندازیاری تەلارسازی میسری.
2012: محەمەد شێخ نەجیب، دەرهێنەر و ئەكتەری سوری.
2013: بوول ووكەر، ئەكتەری ئەمریكی و پاڵەوانی فیلمە خێرا و غەزەبەكان (فاست ئەند فیوریس).
جەژن و بۆنەكان:
رۆژی جیهانی وەستانی سزای لەسێدارەدان.
رۆژی سەربەخۆیی لە باربادۆس.
رۆژی قەدیس ئەندۆراس لە ئوسكوتلەندە.
PUKMEDIA ئا/ حسێن هەڵەبجەیی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵهبانی: كاك ئارام هیوای لهنێو كۆمهڵانی خهڵكدا ژیاندهوه
11:06 AM - 2023-01-31 -
پهرلهمانتارێكی یهكێتی داوایهك ئاڕاستهی بانكی ناوهندی دهكات
10:52 AM - 2023-01-31 -
سەرۆک بافڵ بەشداری لە پرسەی شارە شکور دا دەکات
09:03 PM - 2023-01-30 -
سەرۆک کۆمار و قوباد تاڵەبانی: کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکرێت
06:00 PM - 2023-01-30
ئەمانەش ببینە

کوردستان 11:42 AM - 2023-01-31 سەرۆک بافڵ: پارێزەری ئەو خاکە دەبین کە خوێنی کاک ئارامی لەپێناودا رژا
45 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی ئارامی سەركردەدا تێدەپەڕێت
09:22 AM - 2023-01-31
قوباد تاڵەبانی: یەكەم و کۆتا بژاردەی هەرێم و عیراق رێككەوتنێكی گشتگیر و درێژخایەنە
10:30 PM - 2023-01-30
قوباد تاڵەبانی و سەید عەممار حەکیم : کێشەکانی هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن
08:54 PM - 2023-01-30
سەرۆک بافڵ: شەهیدان حوسێن مەنسوور و شێرکۆ شوانی نموونەی باڵای خەباتی یەکێتین
03:53 PM - 2023-01-30
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: یەكەم و کۆتا بژاردەی هەرێم و عیراق رێككەوتنێكی گشتگیر و درێژخایەنە
کوردستان 10:30 PM - 2023-01-30 -
سەرۆک بافڵ بەشداری لە پرسەی شارە شکور دا دەکات
کوردستان 09:03 PM - 2023-01-30 -
قوباد تاڵەبانی و سەید عەممار حەکیم : کێشەکانی هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن
کوردستان 08:54 PM - 2023-01-30 -
هەرێمی کوردستان بەرگەی سەرکێشیەکی تر ناگرێت!
بیروڕا 07:48 PM - 2023-01-30 -
سەرۆک کۆمار و قوباد تاڵەبانی: کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکرێت
کوردستان 06:00 PM - 2023-01-30 -
داهاتی ئهمڕۆی سلێمانی زیاتر له 1 ملیار دیناره
کوردستان 05:13 PM - 2023-01-30 -
سەرۆک بافڵ: شەهیدان حوسێن مەنسوور و شێرکۆ شوانی نموونەی باڵای خەباتی یەکێتین
کوردستان 03:53 PM - 2023-01-30 -
پهرلهمانتارێكی یهكێتی داوای كورسی خوێندن بۆ وارسی شههیدان دهكات
کوردستان 03:11 PM - 2023-01-30