riklam

پلانی نوێی سەربازی بۆ پاراستنی خاكی عیراق و ھەرێم دادەنرێت

کوردستان 09:03 PM - 2022-11-27
پلای نوێی سەربازی بۆ پاراستنی خاكی عیراق و ھەرێم دادەنرێت

پلای نوێی سەربازی بۆ پاراستنی خاكی عیراق و ھەرێم دادەنرێت

وەفدێكی باڵای ھێزەكانی حەفتا بە سەرۆكایەتی لیوا روكن عومەر ساڵح سەرۆكی دەستەی ئەركان، كە پێكھاتبوون لە  لیوا روكن مەریوان محەمەد فەرماندەی ھێزەكانی پشتیوانی  دوو، وەھاب ھەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر، دیار عومەر جێگری فەرماندەیی ھێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، سەردانی بەغدایانكرد و لەگەڵ ھەریەك لە د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆمار، سابت محەمەد سەعید عەباسی وەزیری بەرگری، عەبدولئەمیر شەمری وەزیری ناوخۆ، فەریق یەكەمی روكن عەبدول ئەمیر یارەڵا سەرۆكی ئەركانی سوپا، عەبدولوەھاب ساعیدی سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆر عیراق كۆبوونەوە .

لەكۆبوونەوەكاندا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ئەمنی و سەربازی و ریشەكێشكردنی پاشماوەكان داعش و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی ھاوبەش كرا و جەختكرایەوە لە بەردەوامی پەیوەندیی و ھەماھەنگییە سەربازی و ھەواڵگرییەكان و فراوانكردنی ھاریكارییەكان لەپێناو سەقامگیری زیاتری ئاسایش و ئارامی لە وڵاتدا .

كۆبوونەوەكان پلان و بەرنامەی نوێی سەربازی خستەبەرباس  و ھەموو ئەو رێوشوێنە ئەمنییانە تاوتوێكران كە پێویستە بنرێن بۆ پاراستنی خاكی عیراق و ھەرێم، بەتایبەت لە ناوچە دابڕێندراوەكان كە بۆشایی ئەمنییان تێدایە و بڕیاردرا ژوری ئۆپراسیۆنەكان فراوانتربكرێن و كاری پێكەوەیی و كردەی سەربازی، پشت بەستوو بە زانیارییە ھەواڵگرییەكان ئەنجامبدرێن بۆ ریشەكێشكردنی تیرۆرو رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش .

پارێزگاریكردن لە سەروەریی یاساو جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگاو دەستگیركردنی لەیاسا ھەڵھاتووان و تاوانكاران و تیرۆریستان بەشێكی تری تەوەری كۆبوونەوەكان بوو، كە ھەڵسەنگاندنی بۆ كراو بڕیاردرا لەو چوارچێوەیەدا ھەماھەنگییەكان لەنێوان ھەرێم و عیراق زیاتربكرێن بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران و تاوانباران كە یاسا داوایان دەكات وبەدواداچوونی زیاتربكرێت بۆ ھەموو ئەو كەیسانەی پەیوەستن بە  تیرۆرو كاری تاوانكاری، رێوشوێنی ئەمنی و سەربازی توندوتۆڵتریان بەرامبەربگیرێتە بەر و رێگەنەدرێت قانوون شكێنان سود لەدەرفەت وەربگرن و خۆیان لە شارەكانی ھەرێم و عیراق حەشاربدەن لەو رووەوە بڕیاری پێویست درا بۆ جێبەجێكردنی .

ھاوكاریكردنی ھێزی پێشمەرگە و پێشخستنی توانا سەربازییەكان و سود وەرگرتن لە راوێژكارانی سەربازی عیراق لەكۆبوونەوەكاندا تاوتوێكرا و پێویستی بەردەوامی مەشق و راھێنانەكان دووپاتكرایەوە و بۆ ئەوەش لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتن كرا .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket