riklam

هاوخەمی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بۆ فەرید ئەسەسەرد

کوردستان 06:35 PM - 2022-11-23

بۆ كۆچی دوایی ژیان محەمەد عەلی هاوژینی فەرید ئەسەسەرد، سكرتێری ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، باڵیۆز د.محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی فەرید ئەسەسەرد دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

برای بەڕێزمان كاك فەرید ئەسەسەرد سكرتێری ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان..

لە ناخی دڵەوە خەمبارین بە كۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان كۆچكردوو خاتوو (ژیان محەمەد علی) .
كۆچی دوایی هاوسەری ژیانتان و پاڵپشتی خەباتان، لەم كاتەدا كۆست و خەمێكی گەورەیە بۆ خێزان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان. خاتوو ژیان، نمونەی هاوسەری خۆنەویست و پاڵپشتی بەڕێزتان بووە لە قۆناغە سەخت و دژوارەكانی رۆژگاری خەبات و تێكۆشان . 
 لە خودای میهرەبان داوادەكەین، سەبوری و ئارامی بە ئێوەو  منداڵە خۆشەویستەكانتان و خانەوادەو خزمان ببەخشێت و كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی بسپێرێت . دواین ناخۆشی بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان-بێت.


باڵیۆز د.محەمەد سابیر
سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket