یهكێتی یهكسانی بۆ ههرێم و یهكدهنگی لە عیراق دهوێت
ڕیپۆرتاژ 12:18 PM - 2022-11-13
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ئاشكرا لەسەر تاكڕەوی و خۆسەپێنیی و شێوازی چەوتی حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان هاتووەتە دەنگ، هاوتەریبیش سەردانی هێز و لایەنەسیاسییە كوردستانییەكانی كردووە و پێی راگەیاندون كە: "چیتر یەكێتی قبوڵی ناكات و دەستكراوە دەبێت لە بەردەم ئەگەر و پێشهاتەكان".
حكومەت دیموكراسی لەعیراق و تاكڕەوی لە هەرێم دەوێت
كورد لەبەغدا داوای وڵاتێكی دیموكراتی و پەرلەمانی فیدراڵی دەكات، بەڵام لەهەرێم جێبەجێ ناكرێت و تاكڕەوی پەیڕەو دەكرێت، یەكێتیش هەنگاوی بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو نابەرامبەریانە دەستپێكردووە كە لەڕووی بەڕێوەبردن و داراییەوە حكومەتی هەرێم لە ناوچە جیاجیاكان پەیڕەوی دەكات.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: "ئەو تاكڕەوییەی ئەمڕۆ لەھەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت خراپە و لەسوودی كۆمەڵانی خەڵك نییە و ئێمە هەر لەسەرەتاوە لەعیراق داوای سیستمێكی فرەیی پەرلەمانی دیموكراسی فیدراڵیمان كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا ھەمیشە لەكێشمەكێشمدابووین لەگەڵ عیراق و وتومانە عیراق دەبێت دیموكراتی و پەرلەمانی فیدراڵی بێت، مادام خۆمان داوای دەكەین دەبێت خۆشمان لەهەرێم جێبەجێی بكەین".
سەعدی پیرە دەشڵێت: "بۆیە پێویستە ھەموولایەكمان ھەوڵی ئەوە بدەین دژی تاكڕەوی بین و یەك دەنگ بین".
یەكێتی هەڵوێستی خۆی بەئاشكرا راگەیاندووە
سەركەوت زەكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی لە میانی بەشداریكردنی لە كۆڕی (هەڵوێستەیەك لەسەرچەمكی حیزبایەتی و نوێبوونەوە یەكێتی وەك نموونە) كە بەشی گەشەپێدانی بیرو هۆشیاری مەڵبەندی 24 رێكخستنی راپەرین لە مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی سازیكردبوو رایگەیاند: "یەكێتی هەنگاوەكانی بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو نابەرامبەریانە دەستپێكردووە كە لەڕووی بەڕێوەبردن و داراییەوە حكومەتی هەرێم لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان پەیڕەوی دەكات، بۆیە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەڵوێستی روون و ئاشكرای خۆی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان ناردووە و نێردەی وڵاتانی لێ ئاگادار كردووەتەوە، هەروەها سەردانی حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستانی كردووە و بۆچوونی خۆی بە هەموو لایەك راگەیاندووە".
هەموو ئەگەرەكان بەڕووی یەكێتی دا كراوەن
یەكێتی هەنگاوەكانی روبەڕوبوونەوەی تاكڕەوی لەهەرێمی كوردستان پەرەپێدەدات و چاوەڕوانی بەرەوپێشچوونی هەوڵەكانە، ئەگەر نا ئەگەرەكان بەڕووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كراوەن.
"لە راستیدا رەنگە هەنگاوەكانی ئێمە وەك یەكێتی بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو نابەرامبەرییە دارایی و بەڕێوەبردنەی حكومەتی هەرێم پەیڕەوی دەكات لێرەدا نەوەستێت، بەڵكو چاوەڕوانی بەرەوپێشچوونی ئەو هەوڵانەین كە داومانە، ئەگەرنا هەموو ئەگەر و دەرگاكان بەڕووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كراوەن" سەركەوت زەكی وادەڵێت.
حزبی شەهیدان جیاكاری قبوڵناكات
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی راشیگەیاند: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان حزبی رەنجدەرانی بیر و بازو و حزبی شەهیدان و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە و نوێنەرایەتی چین و توێژێكی فراوان دەكات كە پێویستە خزمەت بكرێن نەك لەبەر هۆكاری سیاسی لەرووی ئیداریی و داراییەوە دەستبخرێتە بینەقاقایان و فەرامۆش و پەراوێز بخرێن، چونكە لە راستیدا یەك هەرێم-مان هەیە و ئەو هەرێمەش یەكگرتووە و پێویستە بەیەك شێواز مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت و هیچ دەرچەیەك بۆ جیاكاری نییە، بۆیە لێرەبەدواوە جیاكاری قبوڵ ناكەین".
پێویستە هەڵە سیاسییەكانی ریفراندۆم راستبكرێنەوە
لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەوەشی راگەیاند: "عیراق وڵاتی هەموومانە و بەغدا پایتەختی هەموو عیراقییەكانە بە هەرێمی كوردستانیشەوە، چونكە لە بەغداش سیاسەت دەكەین، هەوڵیشدەدەین پەیوەندییەكانمان لەگەڵ بەغدا كە بەهۆی ریفراندۆم و هەندێك هەڵەی ئیداریی و سیاسییەوە كە حكومەتی هەرێم ئەنجامی داون ساردبوونەوەو لێكترازانی تێدا روویداوە رێكیانبخەینەوە".
لایەنەكانیش لەحوكمڕانی ئێستای حكومەت نیگەرانن
یەكێتی تاكڕەوی بڕیاردان و بەڕێوەبردنی چەوتی ئیداریی لەهەرێمی كوردستان كردووەتە پرسێكی گرنگ و لایەنەكانیش پشتیوانی دەكەن.
سالار سەرحەد ئەندامی تیمی وتوێژكاری یەكێتی لەگەڵ لایەنەكان بە ئاژانسی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەكاتی سەردانمان بۆ لای لایەنەكان ئەوانیش هەمان نیگەرانی ئێمەیان لەسەر حكومڕانی لەهەرێمی كوردستان هەبووە و پشتیوانی بڕیارەكەیان لێكردوین".
"یەكێتی لەكۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەكان نەك هەر پەنجەی خستووەتە سەر بڕیارە تاكڕەوییەكانی حكومەت، بەڵكو چارەسەرەكانیشی لای خۆی گەڵاڵە كردوە و بەجدی كاریان لەسەر دەكات"، سالار سەرحەد وایوت.
حكومەتی هەرێمی كوردستان لەم كابینەیەدا بەئاشكرا ناعەدالەتی لەدابەشكردنی داهات و بودجەی پرۆژەكان دا دەكات، ئەمە چەوتی بەڕێوەبردنی حوكمڕانییە و یەكێتی بەئاشكرا داوای راستكردنەوەی رێڕەوی چەوتی حوكمڕانی لەهەرێم دەكات و بۆ ئەمەش زۆربەی لایەنە سیاسییەكان پشتوانی یەكێتی دەكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی و وەزیری ناوخۆی عیراق: نابێت تاوانباران دەربازیان بێت
11:43 PM - 2023-06-08 -
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق لەسەر بودجە دەستیپێکردەوە
10:52 PM - 2023-06-08 -
کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی کۆتایی هات
06:50 PM - 2023-06-08 -
جێگری سەرۆکی هەرێم پشتیوانی دژەتیرۆر و فەرماندەکانی دەکات
03:28 PM - 2023-06-08
ئەمانەش ببینە
.png)
کوردستان 10:11 PM - 2023-06-08 سەرۆک بافڵ و وەزیری ناوخۆی عیراق: هاوکاری و هاوئاهەنگی فراوانتر دەکرێن
بەهەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی زیاتر لە٣هەزار کارمەندی کۆمسیۆن دەکرێنە هەمیشەیی
05:48 PM - 2023-06-08
قوباد تاڵەبانی: پێویستە هەرێم و بەغدا هەماهەنگ بن
04:44 PM - 2023-06-08
فراکسیۆنی یەکێتی سازش لەگەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە ناکات
02:35 PM - 2023-06-08
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر: سلێمانی لە وەبەرهێناندا یەكەمە
01:05 PM - 2023-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
بەهەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی زیاتر لە٣هەزار کارمەندی کۆمسیۆن دەکرێنە هەمیشەیی
کوردستان 05:48 PM - 2023-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: پێویستە هەرێم و بەغدا هەماهەنگ بن
کوردستان 04:44 PM - 2023-06-08 -
جێگری سەرۆکی هەرێم پشتیوانی دژەتیرۆر و فەرماندەکانی دەکات
کوردستان 03:28 PM - 2023-06-08 -
فراکسیۆنی سەوز شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ خەڵات دەکات
ی ن ک 03:01 PM - 2023-06-08 -
فراکسیۆنی یەکێتی سازش لەگەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە ناکات
کوردستان 02:35 PM - 2023-06-08 -
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر: سلێمانی لە وەبەرهێناندا یەكەمە
کوردستان 01:05 PM - 2023-06-08 -
حاڵی خانەنشینی هەرێم و بەغدا
بیروڕا 12:19 PM - 2023-06-08 -
چاوەڕوان دەكرێت بەزۆرینەی دەنگ بودجە تێبپەڕێندرێت
عیراق 10:40 AM - 2023-06-08