"فه‌وج" خه‌ڵاتی پارتییه بۆ تۆمه‌تباران و له یاسا ده‌رچوو
کوردستان 02:50 PM - 2022-11-12
پارتی دیموكراتی كوردستان، داڵده‌ی تۆمه‌تباران
و له یاسا ده‌رچووان ده‌دات و زۆرجاریش به مه‌به‌ست فه‌وجیان بۆ ده‌كاته‌وه‌و ده‌یان
پارێزێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌ئاشكرا ده‌ست له كاروباری دادگاكان وه‌رده‌دات، یاخود
سیناریۆ بۆ كه‌یسه‌كان دروستده‌كات و به‌لاڕێیان دا ده‌بات، كه‌یس هه‌یه تائێستا
بكوژ "ئه‌نجامده‌ران"ی تاوانه‌كه له‌هه‌ولێر و دهۆك نه‌دۆزراوه‌ته‌وه،
وه‌ك تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان و ویدات حسێن كه له هه‌ولێر و دهۆك رفێندران و
تیرۆركران!، هه‌روه‌ها تائێستا بكوژانی عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف و سۆرانی مامه
حه‌مه نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌و كه‌یسه‌كه‌یان به‌نادیاریی ماوه‌ته‌وه.
بكوژ ده‌سوڕێته‌وه‌و داڵده‌درێت
عه‌باس فه‌تاح جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی
په‌رله‌مانی كوردستان به ئاژانسی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی
راگه‌یاند: "بۆ هه‌ر تاوانێك یاسا هه‌یه و ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه كه تۆمه‌تبار و تاوانبار ده‌ستگیر
بكه‌ن و راده‌ستی یاسای بكه‌ن".
"به‌پێی مادده‌ی 406 له‌سزادانی عیراقی كه تایبه‌ته به
كوشتن، ده‌بێت به‌فه‌رمانی دادگا‌و جێبه‌جێكردنی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه
بكوژ ده‌ستگیر بكرێت، نه‌ك بسوڕێته‌وه‌و داڵده‌بدرێت"، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی
یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان وایوت.
پارتی دیموكراتی كوردستان به ئاشكرا
ده‌ستوه‌ردان له دامه‌زراوه‌كانی دادوه‌ری ده‌كات، له نمونه‌ی زیندوو، كه‌یسی رۆژنامه‌نوسانی
بادینان و چالاكوانانی شیلادزێیه، هه‌روه‌ها داڵده‌ی هه‌ریه‌ك له سه‌مه‌د بێتواته‌یی
و عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌كی داوه‌و فه‌وجی بۆ كردونه‌ته‌وه كه هه‌ردووناوبراو
له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراون.
به‌شدار حه‌سه‌ن سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی
ده‌ستگیراوانی بادینان به PUKMEDIA ی
راگه‌یاند: دۆسیه‌ی ده‌ستگیراوانی بادینان به‌حزبی كراوه‌و چه‌ندینجار هه‌وڵمانداوه
به‌شێك له‌و ده‌ستگیراوانه ئازاد بكرێن، به‌ڵام حزب رێگربووه‌و ئازاد نه‌كراون،
له‌كاتێكدا یاسا رێگه‌ی داوه ئازاد بكرێن.
پارتی داڵده‌ی سه‌مه‌د بێتواته‌یی ده‌دات
تۆمه‌تبار سه‌مه‌د بێتواته‌یی له‌ماوه‌ی
رابردوودا له‌ناو دادگای قه‌زای حاجیاوا سێ كه‌سی كوشت و هه‌ڵهات، به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA له‌ئێستادا تۆمه‌تبار له‌لای پارتی دیموكراتی
كوردستان داڵده‌دراوه‌و چه‌ندین كه‌سی وه‌ك هێزی ئه‌منی بۆ دامه‌زرێنراوه، له كاتێكدا
پێشتر تۆمه‌تبار له‌ناو یه‌كێتی پله‌ی لیوای هه‌بووه، دوای رووداوه‌كه یه‌كێتی
ئاماده‌نه‌بوو به‌رگری له‌و تۆمه‌تباره بكات، بۆیه تۆمه‌تبار چووه ناو ریزه‌كانی
پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌و له‌ئێستادا له‌لایه‌ن ئه‌و حزبه‌وه داڵده‌دراوه
و به‌رگری لێده‌كرێت و ئاماده نییه ته‌سلیمی دادگای بكات.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی
كوردستان ده‌ڵێت: "حكومه‌ت و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌جێبه‌جێكردنی
یاساكه‌دا كه‌مته‌رخه‌من و دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردن ده‌رده‌كات و پێویسته
لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كه دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆن جێبه‌جێی بكه‌ن، به‌ڵام
هێزه ئه‌منییه‌كان له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادوه‌ر له‌و دۆسییانه‌ی حزب له‌پشتیانه
له‌هه‌ولێر و دهۆك كه‌مته‌رخه‌من.
"ئه‌وانه‌ی بكوژن و ده‌سوڕێنه‌وه، ئه‌گه‌ر
پاڵپشتی حزبیان نه‌بێت، ناتوانن به ئازادی بسوڕێنه‌وه‌ن كه‌واته له‌و ناوچانه یاسا
بۆ خه‌ڵكی هه‌ژارو بێده‌سه‌ڵاته‌و هه‌موو كه‌سێك ناگرێته‌وه"، عه‌باس فه‌تاح
په‌رله‌مانتاری كوردستان وایوت.
مادده‌ی 406 له یاسای سزادانی عیراقی
تایبه‌ته به كوشتن و به‌پێی بڕگه‌كانی ئه‌و مادده‌یه سزاكه‌ی دیاریكراوه به
له سێداره‌دان و زیندانی كردن .
پارتی فه‌وج بۆ تۆمه‌تبار عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك ده‌كاته‌وه
له‌سه‌ر كوشتنی كارمه‌ندێكی ئاسایش، فه‌رمانی
ده‌ستگیركردن بۆ عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك و كوڕه‌كه‌ی له چه‌مچه‌ماڵ ده‌ركراوه،
به‌ڵام ئه‌وانیش له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان داڵده دراون و ئه‌و حزبه
ئاماده نییه ته‌سلیم به دادگایان بكات، ته‌نانه‌ت فه‌وجێكی بۆ دروستكردووه‌و به‌رگری
لێده‌كه‌ن.
بكوژانی كه‌یسه‌كانی تیرۆر و رفاندنی رۆژنامه‌نوسانی دهۆك و هه‌ولێر نادۆزرێنه‌وه !
ئه‌و تاوانانه‌ی كه به‌رپرسانی باڵای
له پشته‌وه‌یه‌و په‌نجه‌ی تۆمه‌تباركردنیان بۆ درێژكراوه له‌هه‌ولێرو دهۆك پارتین،
ئه‌و دۆسییانه نه‌له دادگا گه‌یشتوه‌ته ئه‌نجام، نه لایه‌نه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی
ناوخۆش هه‌وڵی ده‌ستگیركردنیان ده‌ده‌ن.
كه‌یسی رفاندن و تیرۆكردنی سه‌رده‌شت
عوسمانی رۆژنامه‌نوس كه‌له 6ی ئایاری 2010 له هه‌ولێر روویدا، یه‌كێكه له‌و
تاوانانه‌ی كه په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ به‌رپرسانی باڵای پارتی درێژده‌كرێت و ماوه‌ی
12 ساڵه دۆسییه‌كه له‌جێی خۆیه‌تی و به سیناریۆیه‌ك به‌لاڕێدابراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی
تێدا نه‌كراوه.
تیرۆری ویدات حسێن چی لێ به‌سه‌ر هات ؟
كه‌یسی ویدات حسێن له 16ی ئابی 2016
كه ده‌كاته 6 ساڵ پێش ئێستا، هێشتا بكوژه‌كان دیارنین و ئه‌و رۆژنامه‌نوسه له
ناوه‌ڕاستی شاری دهۆك به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه رفێندرا‌و پاشان تیرۆركرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
تائێستا بكوژی ویدات نادیاره، به‌ڵام له‌و تاوانه‌شدا دووباره په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ
به‌رپرسانی پارتی درێژده‌كرێت.
كه‌یسی تیرۆركردنی هۆشیار ئیسماعیل كه
له 22 كانوونی دووه‌می 2016 له هه‌ولێر روویدا، وه‌ك كه‌یسه‌كانی دیكه بێ ئه‌نجام
و به‌لاڕێدابراوه.
هه‌ریه‌ك له كه‌یسی تیرۆركردنی عه‌بدولستار
تاهیر شه‌ریف و سۆرانی مامه حه‌مه جارێكی دیكه له‌و كه‌یسانه‌ن، كه تائێستا
نادیارن و به‌سیناریۆ به‌لاڕێدا براون، له‌م دۆسییانه‌شدا تائێستا بكوژه‌كان نادیارن
و په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ پارتی راده‌كێشێریت، به‌ڵام له‌وه زیاتر ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی
خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه ئه‌وه‌یه، پارتی له‌نوێترین داهێنانیدا نه‌ك ئاماده‌نییه
ئه‌و بكوژانه‌ی خۆیان ده‌ده‌نه پاڵ ئه‌و حزبه ته‌سلیمی دادگایان بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه
بۆ بكوژ و تۆمه‌تباران به ئاشكرا فه‌وج ده‌كاته‌وه‌و له‌لایه‌ن پاراستنی ئه‌و
حزبه‌شه‌وه خه‌ڵات ده‌كرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سبەینێ گفتوگۆکانی کۆنگرە بەردەوام دەبێت
07:43 PM - 2023-09-28 -
پیرۆزباییەکان بۆ هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی یەکێتی
12:23 PM - 2023-09-28 -
خاتوو گەلاوێژ: سەركردایەتی نوێ یەكێتی دەكاتەوە جێی ئومێدی نەتەوەكەمان
09:45 PM - 2023-09-27 -
پیرۆزباییەكان بۆ بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی
06:31 PM - 2023-09-27
ئەمانەش ببینە
وتەبێژی کۆنگرە: دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ دەدرێت
10:49 AM - 2023-09-28
پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی بەردەوامە
09:04 AM - 2023-09-28
راپۆرتی سیاسی سەرۆك بافڵ لە پێنجەمین كۆنگرەدا
06:58 PM - 2023-09-27
بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی هەڵبژێردرایەوە
06:10 PM - 2023-09-27
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی دیاری عومەر
پرسەنامە 11:06 PM - 2023-09-28 -
سبەینێ گفتوگۆکانی کۆنگرە بەردەوام دەبێت
کوردستان 07:43 PM - 2023-09-28 -
ئاسته‌نگه‌كان نه‌یانتوانیوه رێگری له‌نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی بكەن
کوردستان 07:21 PM - 2023-09-28 -
پیرۆزباییەکان بۆ هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی یەکێتی
کوردستان 12:23 PM - 2023-09-28 -
وتەبێژی کۆنگرە: دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ دەدرێت
کوردستان 10:49 AM - 2023-09-28 -
پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی بەردەوامە
کوردستان 09:04 AM - 2023-09-28