riklam

پێشنیازی یەكێتیی بەهێزە و لایەنەكانی عیراق رازیی دەكات

عیراق 11:28 AM - 2022-10-25

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاریداوە ئامادەیی زیاتری هەبێت لە بەغدا لە پێناوی پاراستنی ماف و داخوازییەكانی گەلەكەمان و هاوبەشێتی راستەقینە لە بەرێوەبردنی حوكمڕانی لە عیراق كە كورد تێیدا نەتەوەی دووەمە، سەنگەری سیاسییشی بەهێزتر دەكات بە دەستهێنانی هەقبەشی كورد و پتەوتركردنی پێگەی كورد وەك چۆن لە پێشتردا هەیبوو. 

بۆ ئەو ئامادەبوونە بەهێزەش بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، جووڵەو ئامادەیی بەرچاوی هەبووە و توانیویەتی تێگەیشتنی دروست بەرهەمبهێنێت كە بەیانكردنی ستراتیژ و ئامانجی سیاسیی یەكێتییە و كە  هێزو لایەنە سیاسییەكانی عێڕاقیش قبوڵیانە و ئێستاش هەوڵی پێكهێنانی حكومەتێكی كارا دەدەن كە وەڵامدەرەوەی پێداویستییەكانی خەڵك بێت و دەستپێشخەریەكەی سەرۆكی یەكێتیش پێشوازیكراوی لایەنەكانە.

ئەم هەنگاوانەی یەكێتی پێشوازییەكی گەرمی لەلایەن كوتلەكانی پەرلەما و هێزو لایەنە سیاسییەكان لێ دەكرێت بەتایبەت لە پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، كە هەنگاوەكانی پێكهێنانی لەدوای راسپاردنی محمد شیاع سودانی لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە چەند رۆژێكە دەستیپێكردووەو گفتوگۆكان لەو ماوەیەی لەبەردەم سودانی دا ماوە چڕوپڕتر بوون لەپێناو گەیشتن بەرێكەوتن لەسەر شێوەی حكومەت و كارنامەكەی.

لەگەڵ دەستپێشخەرییەكانی یەكێتی_دا هاوڕاین

عەقیل فەتلاوی پەرلەمانتاری دەوڵەتی قانون لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە  PUKMEDIAی راگەیاند: "دەستپێشخەرییەكانی یەكێتی بۆ پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق كەحكومەتێكی بەهێزی تەوافوقی بێت، جێگەی رەزامەندی كوتلە سیاسییەكانەو پشتگیری دەكەین".

"بەمنزیكانە رۆژێك بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران و دەنگدان لەسەر حكومەتی نوێ و كارنامەكەی دەستنیشان دەكرێت".

دەستپێخەرییەكانی یەكێتی لەگەڵ ئەم قۆناغەدا یەكدەگرنەوە

 

حوسێن عەلی مەردان پەرلەمانتار لەپێكهاتەی كوردی فەیلی بە PUKMEDIAی راگەیاند: "لەگەڵ بۆچونەكانی یەكێتی هاوڕاین سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتێكی كاراو خزمەتگوزار، لەسەرەتاشەوە لەگەڵ یەكێتی كارمان بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە نیشتمانییە كردووە"

"گفتوگۆ لەنێوان لایەنە سیاسییەكان بۆ دابەشكردنی وەزارەتەكان بەردەوامە و پێشبینی دەكەین هەفتەی داهاتوو دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر حكومەتەكەی محمد شیاع سودانی بكرێت، پێویستە حكومەتی یەكێتیی نیشتمانیی لەم قۆناغەدا بەبەشداری هەمووان پێكبهێنرێت".  فەیلی وایوت

هاوپەیمانی عەزم: " بەشداریكردنی سەرجەم هێز و لایەنەكان گونجاوترین هەنگاوی ئەم قۆناغەیە "

 

تەها فارس پەرلەمانتاری هاوپەیمانی عەزم لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ  PUKMEDIA رایگەیاند: " یەكێتی و عەزم و چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنە هاوپەیمانەكانمان بژاردەی بەشداریكردنی سەرجەم هێز و لایەنەكان لەحكومەتی نوێی عێراق بە گونجاوترین هەنگاو بۆ ئەم قۆناغە دەزانین".

"سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی كارایی و توانای خۆی لە جموجوڵە سیاسییەكاندا سەلەماندووەو بۆچونەكانیشی رۆڵیان لە نزیككردنەوەی لایەنەكان هەبوو، متمانەی تەواومان بە دەستپێخەرییەكانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هەیەو وەك هاوپەیمانی عەزم پشتیوانی تەواوی بۆچونەكانی یەكێتی دەكەین".

فەتح: "پێشنیازی سەرۆك بافڵ بۆ حكومەتێكی نیشتمانی بەبەشداری هەموان باشترین بژاردەیە"

 

رەفیق هاشم ساڵحی پەرلەمانتاری هاوپەمانی فەتح بە  PUKMEDIAی راگەیاند: " سەرجەم كوتلە پەرلەمانییەكان پێشوازی لە دەستپێخەرییەكانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەین و پێمانوایە حكومەتێكی نیشتمانی بەبەشداری هەمووان باشترین بژاردەیە لەم قۆناغەدا، لەئێستاشدا لەدوا هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق نزیكبوینەتەوە و لەئەگەری رێكەوتنی هەموو لایەنەكان حكومەتێكی نیشتمانی خزمەتگوزار كە پرۆژەی خزمەتكردنی هاوڵاتییان كارە لەپێشینەكانی بێت، پێكدەهێنین".

وتەبێژی یەكێتی: "بڕیارەكانمان لەروانگەی هاوبەشیكردنی راستەقینە سەرچاوە دەگرن"

 

دكتۆر سۆران جەمال تاهیر وتەبێژی رەسمی  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشتر  لەلێدوانێكی تایبەتدا بە PUKMEDIA رایگەیاند: "یەكێتی لەچوارچێوەی دیدارو گفتوگۆكانی لەگەڵ محمد شیاع سودانی راسپێردراو بە پێكهێنانی حكومەت كارنامەی لەچوارچێوەی بەشداریكردنی لە هاوپەیمانێتی بەرێوەبەردنی دەوڵەت پێشكەشكردووە"،  روونیشیكردوەوە كە یەكێتی "جەخت لە دەستەبەركردنی بەركەوتەی كوردو گەلانی دیكەی عێراق بەگشتی دەكەنەوە زیاتر لەهەوڵدان بۆ وەرگرتنی دەستكەوت و پۆست و ئیمتاز لە حكومەتی داهاتودا".

د.سۆران دووپاتیكردەوە كە " یەكێتی ئامادەبونی بەردەوامی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی بەسەرپەرشتی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبەغدا دەبێت، بەئامانجی وەبەرهێنانی كاریگەری گەورەی سەرۆك مام جەلال كە لەسەرەتای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە تا كۆچی دوایی رۆڵی گەورەی هەبوو، هەروەها كار بۆ سەرلەنوێ بنیاتنانەوە و پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەكان لەپێناو بەرگریكردن لەمافەكانی گەلی كورد لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا دەكات".

 

پارتی دەستی دووە، بۆچی وەزارەت لە پارتی وەرگرین

نوێتترین لیدوانی لێپرسراوی باڵای سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سەر پرسی پێكهێنانی حكومەتی عیراق لەلایەن ستران عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسییەوە بوو، كە ئاشكرایكرد:" دوو وەزارەت لە كابینەی نوێی حكومەت بە شایستەی یەكێتیی دەزانین".

ستران عەبدوڵا بە راشكاوی دەڵێت:" بۆ داواكردنی مافەكانی خۆشمان روومان لە پارتی دیموكراتی كوردستان نییە، خۆ ئەم حكومەتە حكومەتی پارتی نییە، داوای وەزارەتی لێ بكەین، ئەم حكومەتە بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانییەك بۆیە روومان لەدەستی دووەم نییە، بۆچی وەزارەت لە پارتی وەربگرین”.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket