riklam

سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: پەرەپێدانی پەیوەندی هاوبەش بۆ خۆشگوزەرانی

عیراق 12:38 PM - 2022-10-22
دکتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق و رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆککۆماری تورکیا

دکتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق و رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆککۆماری تورکیا

سەرۆك كۆمار دكتۆر لەتیف جەمال رەشید بەتەلەفۆن لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا قسەی کرد.

 

لەو پەیوەندییە تەلەفونییەدا، سەرۆک کۆماری تورکیا پیرۆزبایی لە فەخامەتیان کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆمار و ئاماژەی کرد بە ویستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بەهێزترکردنی هاریکاری دوو قۆڵی بنیاتنەر لە پێناو بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچەکە بە تایبەت لە ئاستەکانی سیاسی و ئابووری و ئەمنی.

لای خۆیەوە سەرۆك كۆمار سوپاسی سەرۆك كۆماری توركیای كرد بۆ پیرۆزباییەکەی و گرنگی پەیوەندییەكانی وڵات لەگەڵ توركیای دراوسێ و پێویستی بەهێزكردنیان لە بوارە جیاجیاكاندا دووپاتکردەوە كە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەش بکات و ویستەکانی هەردوو گەلی دۆست بەدی بهێنێت بۆ گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket