riklam

سەرۆک کۆمار پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆکی ئەنجومەنی سەروەری ئینتقالی سودان پێدەگات

عیراق 04:07 PM - 2022-10-21
 دکتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق و فەریقی یەکەم روکن عەبدول فەتاح بورهان عەبدولڕەحمان سەرۆکی ئەنجومەنی سەروەری ئینتقالی سودان

دکتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق و فەریقی یەکەم روکن عەبدول فەتاح بورهان عەبدولڕەحمان سەرۆکی ئەنجومەنی سەروەری ئینتقالی سودان

سەرۆک کۆمار، دکتۆر لەتیف جەمال رەشید، بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عیراق، پەیامێکی پیرۆزبایی لە فەریقی یەکەم روکن عەبدول فەتاح بورهان عەبدولڕەحمان سەرۆکی ئەنجومەنی سەروەری ئینتقالی سودان پێگەیشت.  

ئەمەش دەقی پەیامەکە:

 فەخامەتی سەرۆک عەبدول لەتیف رەشید
 سەرۆك كۆماری عیراق...

بە بۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنتان وەک سەرۆک کۆماری عیراقی برا، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لەو  ئەرکە گرنگەی پێتان سپێردراوە بۆ درێژەدان بە پرۆسەی بنیادنان و پەرەپێدان و رێبەریکردنی گەلی عیراق بەرەو پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتر.

 ئەم دەرفەتە دەقۆزمەوە بۆ ئەوەی پەرۆشی خۆم دەرببڕم بۆ درێژەدان بە کارکردن لەگەڵ بەڕێزتان، بە مەبەستی پەرپێدانی زیاتری ئەو پەیوەندییە مێژووییەی کە هەردوو وڵات پێکەوە گرێدەدات، لە پێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو گەلی برا.

 فەخامەتی سەرۆک رێزو ستایشمان قبوڵ بفەرمون

 فەریقی یەکەم روکن 
عەبدول فەتاح بورهان عەبدولڕەحمان
سەرۆکی ئەنجومەنی سەروەری ئینتقالی سودان.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket