riklam

سەرۆككۆمار جەخت لە یەكخستنەوەی هەوڵە نیشتمانییەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت دەكاتەوە

عیراق 02:16 PM - 2022-10-19
 دكتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق و عەمار حەكیم سەرۆكی تەیاری حیكمەیی نیشتمانی

دكتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق و عەمار حەكیم سەرۆكی تەیاری حیكمەیی نیشتمانی

دكتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق رۆژی چوار شەممە 19ی ئۆكتۆبەری 2022 لە كۆشكی سەلام لە بەغداد پێشوازی لە عەمار حەكیم سەرۆكی تەیاری حیكمەیی نیشتمانی كرد.

لە سەرەتای دیدارەكەدا عەمار حەكیم پیرۆزبایی لە سەرۆك كۆمار كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆك كۆماری عیراق و هیوای سەركەوتنی لە كارەكانیدا بۆ خواست.

لەلای خۆیەوە سەرۆككۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆكی تەیاری حیكمەی نیشتمانی دەربڕی و جەختی لە گرنگی یەكخستنەوەی هەوڵە نیشتمانییەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ بە مەبەستی بەدیهێنانی ویست و خواستەكانی هاووڵاتیان كردەوە.
PUKMEDIA 



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket