riklam

ئەمڕۆ لەمێژوودا

جیهان 09:42 AM - 2022-10-16
  ئەمڕۆ لەمێژوودا

ئەمڕۆ لەمێژوودا

16ی ئۆكتۆبەر

رووداوەكان…
1066 .. ویلیامی فاتیح دۆقی نۆرماندی هەرەسی هێنا بە هارۆلد جودوینسۆن، مەلیكی ئینگلتەرە لە رووداوی (هاستنجر) و خۆی راگەیاند وەك پاشای ئینگلتەرە.
1793 .. لەسێدارەدانی شاژن (ماری ئەنوانێت) ژنی لویسی شانزەهەم، مەلیكی فەرەنسە بە تۆمەتی ناپاكی.
1924 .. هێزەكانی سعودیە رۆشتنە ناو شاری مەككە دوای كشانەوەی شەریف حسێن بۆ شاری جددە.
1925 .. ئەنجومەنی كۆمەڵەی گەلان بڕیاریدا بە لكاندنی باشوری كوردستان بە شانشینی عیراقەوە
1930 .. ئەنجومەنی وەزیرانی شانشینی عیراق بڕیاری راگەیاندنی سەركوتكردنی (شێخ مەحمود)ی دەركرد.
1933 .. مەلیك فوئاد بەیاننامەیەكی مۆركرد سەبارەت بە دامەزراندن و دروستكردنی كۆڕی زمانی عەرەبی لە قاهیرە.
1945 .. دامەزراندنی رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵ/فاو.
1946.. لەسێدارەدانی 10 تاوانباری جەنگی دووەمی جیهانی دوای تۆمەتباركردنیان لە لایەن دادگای نۆریمبێرگ.
1948.. وڵاتی ئەوروپی پرۆژەی (مارشاڵ)یان مۆركرد كە بریتی بوو لە هاوكاری ئابووری گەورە لە لایەن ئەمریكاوە بۆ سەرلەنوی بنیاتنانەوەی ئەوروپا دوای جەنگی دووەمی جیهانی.
1949 .. كۆتایی هاتن بە جەنگی ناوخۆیی لە یۆنان.
1965 .. سەرۆكی تونس (حەبیب بورقێبە) پێشنیاری كردنەوەی دانوستانی راستەوخۆی كرد لە نێوان ئیسرائیلیەكان و فەلەستینیەكاندا.
1967 .. رێپێوانی نارەزایی لە 30 شاری ئەمریكی بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕی دژ بە ڤیەتنام.
1970 ..محەمەد ئەنوەر سادات بە فەڕمی بوو بە سەرۆكی میسر  دوای جەمال عەبدولناسر.
1978 .. هەڵبژاردنی كاردینال كارول فویتیالا، پاپای كەنیسەی كاسۆلیكی، دوای ئەوەی ناوی یۆحەننا پۆلسی دووەمی وەرگرت وەك رێزێك بۆ پاپا یۆحەننا پۆلسی یەكەم، كە تەنها ماوەی یەك مانگ پۆستی وەرگرت و وەفاتیكرد، كە یەكەمین پاپایە كە ئیتالی نەبێت لە ساڵی 1522ز وە
1986 .. كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی ئیسرائیلی بەسەر باشوری لوبنانەوە و لە ناویدا فرۆكەوان (رون ئەراد)ی تێدابوو.
1989 .. دەزگا ئەمنیەكانی حزبی بەعس 23 كەسیان گوللـە بارانكرد و لە گۆڕێكی بە كۆمەڵ خرانە ژێر خاكەوە.
1991 .. سەرۆكی ئەفغانی سەر بە سۆڤیەت محەمەد نەجیبوڵڵا دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە.
1992 .. تا 18/10 بەستنی كۆنفرانسی یەكیەتی رووناكبیرە نیشتمانیەكانی كوردستان لە ئەوروپا.
1993 .. بەستنی كۆنگرەی ئازادی، هەشتەمین كۆنگەری یەكیەتی لاوانی دیموكراتی كوردستان.
1995 .. راگەیاندنی هەڵبژاردنی سەرۆكی رژێمی بەعس لە عیراق (سەدام حسێن) كە لەو هەڵبژاردنەدا تەنها یەك كاندید هەبوو كە هەر خۆی بوو.
1998..پۆلیسی سكوتلاند یارد دیكتاتۆری پێشوی چیللی جەنەرال (ئۆگستۆ بینوشیە)ی لە لەندەن دەستگیركرد، كە لە ماوەی دەسەڵاتیدا نزیكەی 250000 كەسی كوشت لە گەلانی شیلی بە تایبەتی كۆمۆنیستەكان.
2000 .. لوتكەی (شەرەم ئەلشەیخ) دەبەسترێت بۆ هێوركردنەوەی بارگرژی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست  بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەمریكا و میسر و كوفی ئانان و خافێر سۆلانا و عەرەفات و باراك.
2000 .. ریكخراوی كشتوكاڵی سەر بە (UN) لە ژێر دروشمی (هەزارەیەكی ئازادكراو لە برسێتی) یادی رۆژی خۆراكی جیهانی كردەوە.
2002 .. كردنەوەی كتێبخانەی ئەسكەندەریەی نوی لە میسر.
2003 .. ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پشتی بە پرۆژەیەكی ئەمریكی بەست سەبارەت بە هێزێكی فرە رەگەز لە عیراق لە ژێر سەرپەرشتی ئەمریكا بە بی دیاریكردنی كات بۆ گەڕانەوەی سەروەری بۆ عیراقیەكان.
2009 .. ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤ دەنگیدا بە رەزامەندی لەسەر راپۆرتی لیژنەی گولدستۆن سەبارەت بەو هێرشەی كە ئیسرائیل كردیە سەر بەرەی غەززە لە دیسەمبەری ساڵی 2008ز بە زۆرینەی 25 دەنگ بەرامبەر بە 6 دەنگ دژی ئەو بڕیارە و 11 وڵاتیش دەنگیان نەدا
2010 .. سایتی ویكیلێكس نهێنیەكانی عیراقی بڵاوكردەوە.
2012 .. دەستپێكردنی دادگایی (رادوڤان كارادیچ)، لە بەردەم دادگای تاوانەكانی جەنگ لە لاهای وەك تاوانباری جەنگ، 14 تۆمەتی ئاراستەكرا دژ بە مرۆڤایەتی لە میانی جەنگی بۆسنە، لەوانە قەسابخانەی (سربرینیشتا)ی بەناوبانگ، كە بووە هۆی قوربانیی هەزاران موسڵمانی خەڵكی بۆسنە، و راگواستنی دەیان هەزار كرواتی لە هەڵمەتی پاكتاوی رەگەزی بۆ دروستكردنی دەوڵەتی سربیا لە بۆسنە.
2013 .. كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی نەفەر هەڵگر لە جۆری ئەی تی ئاڕ 72 لە لاوس، كە بووە هۆی مردنی هەموو سەرنشینەكانی، كە 49 كەس بوون، لە نێویاندا پێنجیان تیمی فڕۆكەكە بوون.
2017.. بەهۆی لێكەوتەی ریفراندۆمەكەی 25-9-2017 ەوە، سوپای عیراقی فیدراڵ ئۆپەراسیۆنێكی بۆ سەر هەندێك لە ناوچەكانی كەركوك و مەخمور و گوێر و شەنگال و چەند ناوچەیەكی دیكە ئەنجامدا و هێزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كە لەوناوچانە بوون بەبێ تەقە چۆڵیان كرد، بەڵام هێزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەركوك و دەوروبەری بەرگریان كرد و بەهۆیەوە 39 پێشمەرگەی لیوای 102ی هێزەكانی 70 شەهید بوون و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون.
2017.. 39 پێشمەرگەی هێزەكانی 70 شەهید بوون و نزیكەی 170 هەزار كەس لە خەڵكی ئەو ناوچانە ئاوارە بوون.
 
لەدایكبوون...
1396 .. ویلیام دی لا بولی، عەسكەرتاری ئینگلیزی.
1430 .. مەلیك جیمسی دووەم، مەلیكی ئیسكوتلەندە.
1758 .. نوح وبستەر، زانای زمانەوانی ئەمریكی.
1840 .. كیوتاكا كورودا، سەرەك وەزیرانی یابان.
1841 .. ئیتو هیروبومی، سەرەك وەزیرانی یابان.
1854 .. ئۆسكار وایلد، شانۆكار و رۆماننوس و شاعیری ئیرلەندی.
1854 .. كارل كاوتسكی، فەیلەسوفی ئەڵمانی/چیكی.
1863 .. ئوستن شامبرلین، سیاسەتمەداری بەریتانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1925ز.
1868 .. ئەحمەد شەوقی، شاعیری میسری ناسراو بە (ئەمیری شاعیران).
1886 .. دافید بن گۆریۆن، سەرەك وەزیرانی ئیسرائیل.
1888.. ئوجین ئونیل، نوسەری ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1936ز.
1890 .. مایكل كولینز، سیاسەتمەداری ئیرلەندی.
1894 .. موشیە شاریت، سەرەك وەزیرانی ئیسرائیل.
1908 .. ئەنوەر خواجە، سیاسەتمەداری ئەلبانی.
1914 .. محەمەد زاهیر شا، مەلیكی ئەفغانستان.
1918 .. لوی ئەلتوسیر، فەیلەسوفی فەرەنسی.
1923 .. بیرت كامبفرت، مۆسیقاری ئەڵمانی.
1927 .. گونتر گراس، ئەدیبی ئەڵمانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1999ز.
1939 .. ئەمانسیو ئەمارو، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1947 .. دیفید زاكر، دەرهێنەری ئەمریكی.
1949..عیسام عبە جی، ئەكتەری سوری.
1953 .. فالكاو، یاریزانی تۆپی پێی بەرازیلی.
1958.. تیم روبنز، ئەكتەری ئەمریكی.
1962 .. مانوت بول، یاریزانی تۆپی باسكەی سودانی.
1966 .. تاریق حەبیب، دكتۆری سعودی لە دەرونزانیدا.
1967 .. مەحمود عەبدولعەزیز، گۆرانیبێژی سودانی.
1970 .. محەمەد شول، یاریزانی تۆپی پێی ئەڵمانی.
1975 .. برینیار گونارسیون، یاریزانی تۆپی پێی ئایسلەندی.
1977 .. نەجاح ئەلموساعید، ژنە راگەیاندكار و شاعیری ئەردەنی.
1977 .. فاتمە عەبدوڵڵا، ژنە راگەیاندكار و ئەكتەری كوێتی.
1983 .. فیلیپ كولشرایبر، یاریزانی تۆپی لێدانی ئەلمانی.
1984 .. شاین وارد، گۆرانیبێژی ئینگلیزی.

وەفات...
1793 .. شاژن ماری ئەنتوانێت، ژنی لویسی شانزەهەم، مەلیكی فەرەنسە.
1956.. جول ریمیە، سەرۆكی یەكیەتی نێودەوڵەتی تۆپی پی.
1959..عەمید جۆرج مارشال، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1953ز.
1971 ..سەعید ئەبو بەكر، ئەكتەری میسری.
1973 .. ریاز عەبدوللەتیف شەهابی، پیاوی سەربازیی عێراقی.
1981 ..موشیە دایان، سیاسەتمەدار و سەربازمانی ئیسرائیلی.
2011 ..عومەر حەریری، ئەكتەری میسری.
2011 ..دانیال ویلدون، شۆفێری ئۆتۆمبیلی پێشبڕكێی ئینگلیزی.
 
جەژن و بۆنەكان...
رۆژی جیهانیی خۆراك.
 
PUKMEDIA  ئا.. حسێن هەڵەبجەیی


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket