PUKMEDIA پرۆفایلی سەرۆک کۆماری نوێی عیراق بڵاودەکاتەوە
عیراق 06:09 PM - 2022-10-13سەرۆک کۆماری نوێی عیراق
ئەمڕۆ
13-10-2022 د. عەبدوللـەتیف رەشید تێکۆشەر و سیاسەتمەدار لەیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا و لەگەڕی
یەکەمدا 156 دەنگی بەدەستهێنا و لەگەڕی دووەمیشدا 162 دەنگی بەدەستهێنا و بووە سەرۆک کۆماری عێراق.
پرۆفایلی سیاسی
و پیشەیی د.عەبدوللـەتیف جەمال رەشید
* ناوی سیانی: عەبدوللـەتیف جەمال رەشید
* لە دایكبووی: سلێمانی: 10/8/1944
* دەستكەوتە زانستییەكان:
- بەكالۆریۆس لە ئەندازیاری/ 1968 - زانكۆی
لیڤەرپوڵ - بەریتانیا.
- ماجستێر/ 1972 - زانكۆی مانچستەر - بەریتانیا.
- دكتۆرا لە ئەندازیاری/ هیدرۆلیكی ئاو/
1976 - زانكۆی مانچستەر - بەریتانیا.
- لە زانكۆی ئەكستەری بەریتانیا پلەی پرۆفیسۆری
فەخری لەساڵی 2020 پێبەخشراوە.
* ئەزموونی كاركردن:
- مامۆستا لە كۆلێجی ئەندازیاری - زانكۆی
سلێمانی 1969 - 1971.
- ئەندازیار لە كۆمپانیای راوێژكاریی (سیرۆلیام
هالكر و هاوبەشەكانی) لە لەندەن 1975 - 1976.
- سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ئاودێری و گەشەپێدان
لە عەرەبستانی سعودی 1977.
- كاركردن لە پڕۆژەكانی ئاودێری لە سۆماڵ
1979 - 1981.
- بەڕێوەبەری پڕۆژەی نێودەوڵەتیی خۆراك و
كشتوكاڵ - پڕۆژەی گەشەپێدانی كشتوكاڵی لە "دۆڵی توبان" لە یەمەن 1981 -
1982.
- ئەندازیار لە رێكخراوی نێودەوڵەتیی خۆراك
و كشتوكاڵ لە بەنداوی "دۆڵی جیزان و تۆڕی ئاودێری" لە سعودیە 1982 -
1983.
- بەڕێوەبەری پڕۆژە لە رێكخراوی نێودەوڵەتیی
خۆراك و كشتوكاڵ بۆ پێشخستنی "دۆڵی جیزان" لە سعودیە 1983 - 1986.
- راوێژكاری ئەندازیاری لە بانكی نێودەوڵەتی
لەدوای ساڵی 1986ەوە.
* كۆمەڵە و سەندیكاكان:
- ئەندازیاری مۆڵەتپێدراو.
- هاوڕێی پەیمانگەی ئەندازیارە شارستانییەكان
لە بەریتانیا.
- ئەندام لە دەستەی نێودەوڵەتی بۆ ئاو و
ئاودێری.
- سەرۆكی دەستەی نێودەوڵەتی بۆ ئاودێری و
جۆگە لە عیراق.
- ئەندامی كۆمەڵەی ئەندازیارە عیراقییەكان.
- ئەندام لە چەندین كۆمەڵە و كۆڕبەندی
زانستی دیكە.
* توێژینەوە و بەرهەمی چاپكراو:
- كتێبی (بەروبوومە ئاوییەكان لە عیراق)
- 2017.
- كتێبی (وتارە سیاسییەكان) - 2018.
- بڵاوكردنەوەی ژمارەیەك توێژینەوەی
زانستی بە هەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی.
* چالاكییە سیاسییەكان:
- ئەندامی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەرەتای
شەستەكانی سەدەی رابردوو.
- ئەندام و سەركردە لە كۆمەڵەی خوێندكارانی
كورد لە ئەوروپا.
- بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی تایبەت بە
دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
- نێردراوی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە
بەریتانیا.
- نوێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ژمارەیەك
وڵاتی ئەوروپا.
- بەشداریكردن لە كۆنگرەكانی ئۆپۆزسیۆنی
عیراقی.
- ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێكاری كۆنگرەی
نیشتمانیی عیراقی، كە نوێنەرایەتیی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی دەكرد.
- رێكخستن و بەشداریكردن و ئیدارەدانی
چالاكییەكانی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی بۆ ناساندنی تاوانەكانی رژێمی بەعس بە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی،
هاوكات بۆ هاوئاهەنگیی كاروبارەكانی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان.
- لەدوای پێكهێنانی كۆنگرەی نیشتمانیی عیراقی،
وەكو ئەندامی سەركردایەتیی لە ساڵانی نێوان 1992 - 2003 هەڵبژێردرا.
* پۆستەكان:
- وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق 2003
- 2010.
- راوێژكاری پێشكەوتووی سەرۆك كۆماری عیراق
2010 - 2018.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكهی نێودهوڵهتی لهسهر خراپی ئازادی لهههرێم بڵاودهكرێتهوه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25