riklam

ئەمڕۆ لەمێژوودا

جیهان 09:23 AM - 2022-10-12

 12 ئۆكتۆبەر

رووداوەكان..
680: كۆتایی جەنگی كەربەلا بە شەهیدبوونی ئیمام حوسێنی كوڕی عەلی كوڕی ئەبو تالیب و ئالوبەیتی و هاوەڵانی.
1459: روودانی جەنگی پردی لۆدفۆرد كە كۆتایی هات بە سەركەوتنی خێزانی (لانكاسترۆ) بە سەرۆكایەتی (مارگرێت ئەنجو) بە سەر سوپای خێزانی یورك.
1492: گەشتی (كریستۆفەر كۆڵۆمبس) كە گەشتە دوورگەكانی بەهاما لە ناوچەی كاریبی نزیك ئەمریكا، واتە ئەمریكای دۆزیەوە.
1919: میستەربل پلەی دووەمی رامیاری لەموسڵ و دەوروبەری گرتە دەست لە دوای دادوەری رامیاری (لچمەن) كە بۆ كوێت گواسترایەوە.
1926: بڵاوكردنەوەی یەكەم ژمارەی رۆژنامەی (كەركوك) لەكوركوك بە زمانی كوردی و عەرەبی و توركی، لە لایەن شارەوانی كەركوكەوە.
1968:بڵاوكردنەوی یەكەم ژمارەی گۆڤاری (نور) بە سەرپەرشتی (عومەر دەبابە) كە زمانحاڵی شۆڕشگێڕی كوردستان بوو.
1968: وڵاتی لینیای ئیستیوائی سەربەخۆیی راگەیاند بە دەرچوونی لە ژێر دەسەڵاتی ئیسپانیا و (ماكیاس نگوما) بوو بە یەكەم سەركۆمار لە هۆزی (مانج بوو).
1968: پێشبڕكێی جامی جیهانی ئۆڵۆمپیات لە مەكسیكۆی پایتەختی مەكسیك و بەردەوام بوو  تا 27/10.
1970: یۆنان و ویلایەتە یەكگرتووەكان رێكەوتننامەی هاوكاری مۆردەكەن كە بەو پێیە ئەمریكا بنكەی سەربازی لەیۆنان جێگیر بكات.
1973: هێزەكانی ئاسمانی ئیسرائیلی حەوت فڕۆكە لە دەستدەدات لە بۆرسەعید دوای ئەوەی رووبەڕووی موشەكی بەرگری ئاسمانی میسری دەبێتەوە كەپێی وابوو بە تەواوی كۆنترۆڵی كردووە لە ئیوارەی رۆژی پێشوو.
1978: دەستپێكردنی یەكەمین دانیشتنی گفتوگۆی ئاشتی میسر و ئیسرائیل لە واشنتۆن.
1987: (زەینولعابیدین بن عەلی) سوێندی یاسایی دەخوات بۆ بوون بە سەرەك وەزیرانی تونس.
1990: تیرۆركردنی سەرۆكی ئەنجومەنی گەلی میسری رەفعەت مەحبوب، ئەوەش بە تەقەكردن لێی لە كاتی رەت بوونی كەژاوەكەی لەبەردەم ئوتێلی سەمیر ئەمیس لە قاهیرە.
1992: زەمین لەرزەیەك لەقاهیرە دەدات بەگوڕی 5.8 بە پێوەری رێختەر كە بووە هۆی مردنی 370 كەس و برینداربوونی زیاد لە 3000 كەس.
1995: دوای سی ساڵ لەدانوستانی دادگایی ئەستەمبوڵ بڕیاری دامەزراندنی دەزگایەكی كوردی بۆ لێكۆڵینەوەی كاوباری رۆشنبیری كوردی درا و (شەرەفەدین ئیلتكی) كرا بە سەرۆكی لیژنەكە.
1999: سەرۆكی سوپای پاكستانی جەنەرال (پەروێز موشەرەف) بە كۆدەتایی سەربازی كۆتایی هێنا بە حكومەتەكەی (نەواز شەریف).
2002: تەقاندنەوەی دوو یانەی شەوانە لەشاری بالی ئەندونیزیا كە بووە هۆی كوژرانی 202 كەس و برینداربوونی 300 كەس.
2002: هێرشكردنە سەر عەبدوڵڵا محەمەد یونس ناسراو بە خولە كۆمەڵە، چەند نەناسێك هێرش دەكەنە سەر ماڵەكەی و كچێكی 16 ساڵی دەكوژن و خۆیشی لەباڵەخانەكەوە بە بریندای فڕی دەدەنە خوارەوە.
2005: خۆكوشتنی وەزیری ناوخۆی میسری (غازی كەنعان) لەنوسینگەكەی، ئەوەش دوای لێدوانی بۆ یەكێك لە كەناڵە لوبنانییەكان.
2008: تیرۆریستان هێرشی توند دەكەنە سەر كریستیانی موسڵ و ماڵیان دەتەقێننەوە.
2010: ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە بە كۆی دەنگ پرۆژە یاسای بە فیدراڵكردنی پارێزگاكەیان پەسەندكرد.
2011: قابوس بن سەعید سوڵتانی سەڵتەنەتی عومان خانەی (ئۆپرای سوڵتانی) كردەوە لەشاری مەسقەت تا ببێتە یەكەمین داری ئۆپرا لەناوچەی كەنداو.
2012: پێدانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە یەكێتی ئەوروپا ئەوەش بەهۆی هەوڵدانی بە سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاشتەوایی و باشكردنی مافەكانی مرۆڤ لە كیشوەری ئەوروپا.
2013: خەڵاتی نۆبڵی ئاشی ساڵی 2013ز درا بە رێكخراوی داماڵینی چەكی كیمیایی.

لەدایكبوون...
1350: دیمیتری دونسكۆی، ئەمیری مۆسكۆ.
1537: مەلیك ئیدواردی شەشەم، مەلیكی ئینگلتەرە.
1798: ئیمپراتۆر بیدرۆی یەكەم، ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریەتی بەرازیل.
1865: ئارسەر هاردن، زانای كیمیای زیندەیی ئینگلیزی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1929ز.
1866: رامزی ماكدونالد، سەرەك وەزیرانی شانشینی یەكگرتوو.
1872: ریف فون ویلیامز، ئاوازدانەری ئینگلیزی.
1886: عەبدولڕەحمان شوكری، شاعیری میسری.
1887: پاولا فون بریرادۆفیچ، ژنە شاعیر و ئەدیبی نەمساوی.
1896: ئۆجینیۆ مونتالی، شاعیری ئیتالی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1975ز.
1912: بەتریك ئیگناتیۆس یەعقوبی سێیەم، بەتریكی ئەنتاكیەی كەنیسەی سریانی ئەرزۆزكسی.
1921: ئارسەر كلوكی، دروستكەری وێنەی جوڵاوی ئەمریكی.
1935: لوچانۆ بافاروتی، گۆرانیبێژی ئۆپرای ئیتالی.
1935: دون هو، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی ئینگلیزی.
1949: بو كارلسۆن، دادوەری تۆپی پێی سویدی.
1949: كارلۆس، تیرۆریستی جیهانی بە نەژاد فەنزویلی.
1957: تاریق دەسوقی، ئەكتەری میسری.
1962: كارلۆس بیرنارد، ئەكتەری ئەمریكی.
1963: دانس مان، گۆرانیبێژی یابانی.
1968: سۆسەن میخائیل، ژنە ئەكتەری سوری.
1968: هیو جاكمان، ئەكتەری ئوسترالی.
1976: تولین بەكری، ژنە ئەكتەری سوری.
1977: بەشار عەبدوڵڵا، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.
1980: لیدلی كینگ، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1981: شولا ئەمیوبی، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1981: ئەنجین ئەكیوریك، ئەكتەری توركی.
1986: سیرجیو بیتەر، یاریزانی تۆپی پێی ئەڵمانی.
1989: ئیلهام محەمەد، ژنە ئەكتەری ئیماراتی.
1989: محەمەد مەرزوق، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.
1990: هنری لانسبوری، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1992: جوش هوچرسن، ئەكتەری ئەمریكی.

وەفات...
480: ئیمام حسێنی كوڕی عەلی كوڕی ئەبو تالیب، ئیمامی سێیەمی شیعەكان.
1492: بییرو دیلا فرانشیسكا، نیگاركێشی ئیتاڵی.
1870: رۆبەرت ئیدوارد لی، پیاوی سەربازی ئەمریكی.
1883: شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری، پێشەوای كورد، لە شاری مەدینە.
1915: ئیدیس كافیل، ژنە پەرستاری بەریتانی.
1924: ئەناتۆل فرانس، نوسەری فەرەنسی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1921ز.
1960: ئەسانوما ئینیجیرۆ، سیاسەتمەداری یابانی.
1965: پول مولەر، زانای كیمیای سویسری و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1948ز.
1971: دین ئاچیسون، سیاسەتمەداری ئەمریكی.
1990: رەفعەتە مەحجوب، سەرۆكی ئەنجومەنی گەلی میسری.
1993: تۆفیق بهرامۆف، دادوەری تۆپی پێی ئازربایجانی.
1997: جۆن دنفر، گۆرانیبێژی ئەمریكی.
2001: خالید سعود زەید، ئەدیب و میژوونوسی كوێتی.
2001: مەلا ئەحمەدی قازی، ناوداری كورد
2004: عەبدولمەجید عەنتەر، ئەندامی كوردی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ.
2005: لۆرد دەكاش، ژنە گۆرانیبێژی لوبنانی.
2005: غازی كەنعان، وەزیری ناوخۆی سوری.
2006: جیلو بونتیكورفو، دەرهێنەری ئیتاڵی.
2007: كیشو كوروكاوا، تەلارسازی یابانی.
2011: دینیس ریچی، زانای ئەمریكی لە بواری كۆمپیوتەر.

جەژن و بۆنەكان...
رۆژی نیشتمانی لەئیسپانیا.
رۆژی سەربەخۆیی لە غینیای ناوەڕاست.
جەژنی دایك لە مالاوای.
جەژنی منداڵیتی لە بەرازیل.
رۆژی كۆلۆمبس لە ویلایەتە یەكگرتووەكان.
رۆژی مامۆستا لە سعودیە.

PUKMEDIA ئا.. حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket