riklam

سەرۆك بافڵ و هادی عامری: گفتوگۆی لایەنەكان لە پێناو پێكهێنانی حكومەتی نوێ بەردەوام بن

عیراق 05:47 PM - 2022-10-11
وێنەی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هادی عامری سەرۆكی ھاوپەیمانیی فەتح

وێنەی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هادی عامری سەرۆكی ھاوپەیمانیی فەتح

بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هادی عامری سەرۆكی ھاوپەیمانیی فەتح جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆی هێز و لایەنە سیاسییەكان دەكەنەوە لە پێناو پێكهێنانی حكومەتی نوێ و خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتییان".هاوكات سەرۆك بافڵ رایدەگەیەنێت:" دەیانەوێت حكومەتی نوێ بەدیهێنەری مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد بێت ".

بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان كرایەوە لەپێناو پێكهێنانی حكومەتی نوێ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح  ئێوارەی 11/10/2022 لە بەغدا كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەیەكدا كە رەییان كلدانی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی رەوینەوەی گرژییەكان، زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكان و قۆناغێكی نوێی سیاسی لە عیراق كرا و جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان كرایەوە لەپێناو پێكهێنانی حكومەتی نوێ و خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتییان.

یەكێتیی نیشتمانیی بەرپرسیارە لە پاراستنی مافەكانی گەلی كورد و هەموو نەتەوە و پێكهاتەكان

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی بەربەستەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی و هەنگاوەكانی تێپەڕاندنی ئەم دۆخە چەقبەستووە وتی:" سازان و هاوبەشیی راستەقینە فاكتەری دەربازبوونن لەم دۆخە نەخوازراوە". ئاماژەی بەوەشكرد:"یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هێزێكی سیاسی بەرپرسیار و دەربەست بە پاراستنی مافەكانی گەلی كورد و هەموو نەتەوە و پێكهاتەكان، لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، ئامانجی ئێمە روونە و دەمانەوێت حكومەتی نوێ بەدیهێنەری مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد بێت و خزمەتگوزاری پێشكەشی هەموولایەك بكات. پشتگیری هەموو هەوڵێكی لەو شێوەیەش دەكەین كە كار بۆ ئەو ئامانجە باڵایە بكات. گەشبینیشن بەوەی نیەتێكی جددی هەیە بۆ تێپەڕاندنی دۆخەكە و كۆتاییهێنان بەو بنبەستە سیاسییەی وڵاتی تێكەوتووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket