riklam

سەرۆك بافڵ و قەیس خەزعەلی: بەڕێوەبردنی وڵات لەسەر بنەمای دەستوور بێت

عیراق 07:21 PM - 2022-10-09
وێنەی سەرۆك بافڵ تاڵەبانی و قەیس خەزعەلی

وێنەی سەرۆك بافڵ تاڵەبانی و قەیس خەزعەلی

سەرۆك بافڵ تاڵەبانی و قەیس خەزعەلی تەئكید دەكەنەوە كە بەڕێوەبردنی وڵات لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی مافی هەموو لایەك بێت.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: "هەوڵەكانمان بۆ گەیشتن بە دیالۆگێكی نیشتمانیی بەرپرسیارانە بەردەوامن " و دەڵێـت: "حكومەتی داهاتوو رەنگدانەوەی هەموو بۆچوونە جیاوازەكان بێت و پارێزەری مافی هەمووان بێت".
ئەم تەئكیدكردنەوە و وتانەی سەرۆكی یەكێتی لە میانی دیدارێكی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق دا بووە كە ئێوارەی 9/10/2022 لە بەغدا بەرێوەچوو.
"بەڕێوەبردنی وڵات لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی مافی هەموولایەك"

 بەگوێرەی راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە وێنەیەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، ‌‎لەو دیدارەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكان و ھەوڵەكان بۆ گەیشتن بە گفتوگۆیەكی نیشتمانی و قۆناغێكی نوێی سیاسی تاوتوێكراوە و لەو روانگەیەوە هەردوولا جەختیان لە خێراتركردنی هەنگاوەكان كردۆتەوە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و بەڕێوەبردنی وڵات لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی مافی هەموولایەك.
‌‎ "حكومەتی داهاتوو رەنگدانەوەی هەموو بۆچوونە جیاوازەكان بێت و پارێزەری مافی هەمووان بێت"

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی یەكخستنی هەوڵەكان و دۆزینەوەی رێگەچارەیەك بۆ دەربازبوون لەو چەقبەستووییە سیاسییەی عیراقی تێكەوتووە وتی: "لە هەوڵەكانمان بۆ گەیشتن بە دیالۆگێكی نیشتمانیی بەرپرسیارانە بەردەوامین و دەمانەوێت وڵات بەرەو ئاشتی و سەقامگیری ئاڕاستە بكەین". هەروەك دەڵێت:" حكومەتی داهاتوو رەنگدانەوەی هەموو بۆچوونە جیاوازەكان بێت و پارێزەری مافی هەمووان بێت".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket