riklam

چوارچێوەی هەماهەنگی بەمەرج پشتیوانی لە هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكات

عیراق 11:48 AM - 2022-08-05

چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیری بۆ داواكارییەكەی موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەربڕی و رایگەیاند، بەمەرجی كۆدەنگی نیشتمانی و رەخساندنی كەشێكی گونجاو پشتیوانی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكەن.
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان لەڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە،  پشتگیریی خۆیان بۆ هەر رێگەیەكی دەستووری بۆ چارەسەركردنی قەیرانە سیاسییەكان و بەدیهێنانی بەرژەوەندییەكانی هاووڵاتیانی عیراق دووپاتدەكەنەوە، لەو چوارچێوەیەشدا چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە رایگەیاند، بەو مەرجەی پرۆسەكە دوای بەدەستهێنانی كۆدەنگی نیشتمانی و رەخساندنی كەشێكی لەبار ئەنجام بدرێت.
چوارچێوەی هەماهەنگی راشیگەیاندووە، پێش هەر هەنگاوێك پێویستە كار لەسەر رێزگرتن لە دامودەزگا دەستوورییەكان بكرێت و كارەكانیان پەك نەخرێن.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket