riklam

پسپۆڕێك هۆشداری لەبارەی زیانەكانی تیشیكی خۆر دەدات

عیراق 05:13 PM - 2022-08-04

پسپۆرێكی شارەزای بواری پزیشكی رایگەیاند، تیشكی خۆر لە ئێستادا زیانێكی زۆری هەیە بۆ مرۆڤ بە تایبەت بۆ منداڵان، چونكە لە ئێستادا پلەكانی گەرما بەرزە و تیشیكی خۆر بەستوونی لە رۆژدا بەر مرۆڤ دەكەوێت ئەمەش مەترسیەكی گەورە دروست دەكات.

ئوسامە ئەلعانی پزیشكێكی دەرمانسازی لە عیراق لە لێدوانێكیدا بە PUKmedia ی راگەیاند: راستەوخۆ چوونە بەر تیشیكی خۆر و بۆ ماوەیەكی زۆر تیشیكی خۆر بەر مرۆڤ بكەوێت، ئەوە مرۆڤ تووشی وشكبوونی پێست دەكات.

هاوكات پسپۆڕەكە داوا لە هاووڵاتیان دەكات كە خۆیان لە تیشیكی خۆر بپارێزن و لە نیوەرواندا گەر بۆ حاڵەتێكی گرنگ نەبێت منداڵەكانیان لەگەڵ خۆیان نەبەن بۆ دەرەوە و لە ماڵەوە بمێننەوە، هاوكات داوا دەكات كە هاووڵاتیان دژە خۆر بەكار بهێنن لە رۆژدا و كڵاو لەسەر بكەن و  بڕێكی زۆریش ئاو بخۆنەوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ 11 پارێزگای عیراق بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما پشوی رەسمیان راگەیاند لە دام و دەزگاكاندا.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket