riklam

چین: هاتنی پیلۆسی بۆ تایوان یاریكردنە بە ئاگر

جیهان 09:52 AM - 2022-08-03

بەرپرسانی چین ڕایدەگەیەنن كە سەردانەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بۆ تایوان زۆر ترسناكە و دەڵێن یاریكردن بە ئاگر دەتانكاتە خۆڵەمێش.

ڕۆژی رابردوو نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بە یاوەری وەفدێك گەیشتە تایوان و ئەم سەردانەش ناڕەزایەتی بەرپرسانی چینی لێكەوتەوە.

هاوكات لە گەڵ هاتنی نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بۆ تایوان زیاتر لە 20 فڕۆكەی سەربازی چین لە ئاسمانی تایوان سووڕاونەتەوە.

لە 25 ساڵی ڕابردوودا ئەمە یەكەم جارە كە بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا سەردانی تایوان بكات. 

چین تایوان بە بەشێك لە خاكی خۆی دەزانێت و ڕاشیگەیاندووە ڕۆژێك دێت كە تایوان و چین یەكدەگرنەوە. 

چین سەبارەت بە سەردانەكەی پیلۆسی بۆ تایوان چین ڕایگەیاندووه: یاریكردن بە ئاگر دەتانكاتە خۆڵەمێش. 
PUKmedia بی بی سی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket