riklam

ئێران.. بەھۆی لافاوەوە چوار كەسی دیكە گیانیانلەدەستدا

جیهان 09:56 AM - 2022-07-28

شەوی رابردوو لە ناوچەكانی دەوروبەری تاران بەهۆی بارانی زۆرەوە لافاو دروست بوو، چەندین كەس ماڵەكانیان جێهێشت، تا ئێستاش چوار كەس بەهۆی لافاوەكەوە گیانیانلەدەستداوە و نۆ كەسی دیكەش بریندار بوون و چەند هاووڵاتییەكیش بێسەرو شوێنن.

لەوبارەیەوە میدیاكانی ئێران رایانگەیاند: سەعات 1:30 دەقیقەی بەیانی ئەمڕۆ 28-7-2022، لافاوێك لە ناوچەی ئیمام زادە داود لە تاران روویدا و بەهۆیەوە چوار كەس گیانیانلەدەستدا و نۆ كەسی دیكەش بریندار بوون، هاوكات ژمارەیەك هاووڵاتیش بێسەروشوێنن.

ئەوەشیان راگەیاند: تا ئێستا 500 كەس بۆ ناوچە ئارامەكان گواستراونەتەوە، سەرۆكی كۆمەڵەی مانگی سووریش رایگەیاند: تیمەكانی ئۆپەراسیۆنی مانگی سوور و  كۆپتەرەكانی ئامادەن بۆ گەڕان بەدوای قوربانییەكان و 10 تیمی سەگی گەڕان بەدوای بێسەروشوێن بووەكاندا دەگەڕێن.

هاوكات ئیبراھیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران داوای لە پارێزگاری تاران كردووە ھەوڵەكانی بخاتەگەڕ بۆ بەھاناوەچوونی لێقەوماوان.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket