riklam

جوتیاران داوای هاوكاری له‌حكومه‌ت ده‌كه‌ن

کوردستان 09:36 AM - 2022-07-28

جوتیارانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر داوا له‌حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندارده‌كه‌ن له‌كاتی چاندنی گه‌نم و جۆ كه‌ له‌ كۆتایی ساڵ ده‌ستپێده‌كات، هاوكاریان بن و ئاسانكاریان بۆ بكه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ جوتیارن به‌ته‌نیا ناتوانن روبه‌روی ئه‌و كێشانه‌ ببنه‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌و كه‌رته‌دا هه‌یه‌. ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانیش پاڵپشتی له‌داواكاری جوتیاران ده‌كات و گرنگیدانی حكومه‌ت به‌و كه‌رته‌ به‌مه‌رجی سه‌ره‌كی دابینكردنی ئاسایشی خۆراك ده‌زانی.

نامیق یونس وك نوێنه‌ری جوتیاران له‌ ده‌شتی شه‌مامكی باشوری رۆژئاوای شاری هه‌ولێر به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: جگه‌ له‌ وشكه‌ساڵی كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ رووی له‌ناوچه‌كه‌مان كردوه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ جوتیاران زیانی زۆریان به‌ركه‌تووه‌، له‌هه‌مانكات به‌هۆی گرانبوونی كه‌ره‌سته‌ و پێداویسته‌كانی كشتوكاڵی، جارێكی تر توانای جوتیارانی كه‌مكردۆته‌وه‌ له‌به‌رده‌وامبوونی كاری كشتوكاڵی به‌تایبه‌ت چاندنی گه‌نم و جۆ.

وتیشی: ساڵانه‌ جوتیاران كێشه‌ی سوته‌مه‌نی و كاره‌بایان هه‌یه‌، كه‌ وه‌كو پێویست بۆیان دابین ناكرێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات خۆیان  دابینی بكه‌ن،  به‌وهۆیه‌وه‌ قازانجێكی به‌رهه‌مه‌كانیان كه‌مبێته‌وه‌ یان هه‌ر نه‌مێنێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ گرانبونی په‌ینی كیمیایی و ده‌رمانی له‌ناوبردنی گژوگیا و كه‌ره‌سته‌و ئامێركانی كشتوكاڵی.

ئه‌و جوتیاره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بیه‌وێت ئاسایشی خۆراك بۆ  خه‌ڵكی كوردستان دابینبكات و  كه‌رتی كشتوكاڵی به‌ره‌و پێش ببات، پێویسته‌ هاوكاری ئێمه‌ی جوتیاران بكات  ئه‌و پێداویستیانه‌مان  بۆ دابینبكات كه‌ له‌سه‌ر حكومه‌ته‌ئه‌نجامی بدات.

هه‌رله‌ باره‌یه‌وه‌ عوسمان سێده‌ری ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان پاڵپشتی خۆی بۆ داواكاری جوتیاران دووپاتده‌كاته‌وه‌  به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند،  ئێمه‌ له‌رله‌مان هه‌موو هه‌وڵێكمانداوه‌ حكومه‌تی گرنگی به‌ كه‌رتی كشتوكاڵ بدات تاكو له‌و بواره‌  پشت به‌خۆمان ببه‌ستین.

وتیشی: پێویسته‌ حكومه‌ت  سوود له‌ ئه‌زمونی وڵاته‌ پێشكه‌وته‌كان له‌ بواری كشتوكاڵ وه‌ربگرێت و بزانێت چی له‌سه‌ر  ئه‌وان پێویسته‌ بۆ جوتیارنی بكه‌ن، چونكه‌ به‌ته‌ئكید ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هاوكاری و پاڵشتی جوتیاران نه‌بێت ئه‌و كه‌رته‌ پێش ناكه‌وێت و كێشه‌ی ساڵانه‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌  .

پێشیوابوو: ئێمه‌ له‌كوردستان خاكێكی به‌پیت و كه‌شوهه‌وایه‌كی گونجاومان هه‌یه‌ یۆ كشتوكاڵ، ئه‌گه‌ر پلانێكی باش و سه‌رده‌می هه‌بێت و بودجه‌یه‌كی باشی بۆ ته‌رخان بكرێت ده‌كرێ كشتوكاڵ بكرێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی دابینكردنی داهات بۆ حكومه‌ت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هه‌روه‌ها گرنگیدان به‌ كشتوكاڵ له‌ كوردستان جگه‌ له‌دبینكردنی ئاسیشی خۆراك، هاوكات ده‌بێته‌ هۆی ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ سه‌دان گه‌نجان و ده‌رچوانی زانكۆ، له‌و پێناوه‌ش ئێمه‌ له‌ په‌رله‌مان فشاره‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت، تاكو حكومه‌ت به‌و ئه‌ركه‌ خۆی هه‌ستێت.

 PUKmedia  ته‌ها عه‌بدوڵڵا / هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket