riklam

ئەمریكا.. نزیكەی چوار هەزار كەس تووشی ئاوڵەی مەیموون بوون

جیهان 10:30 AM - 2022-07-27

تا ئێستا سێ هەزار و 846 كەس لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا تووشی پەتای ئاوڵەی مەیموون بوون.

لەوبارەیەوە ئەی بی سی نیوز بڵاویكردۆتەوە كە ڕێژەی تووشبوان بەپەتای ئاوڵەی مەیموون لە ئەمریكا لە بەرزبوونەوەدایە و تا ئێستا سێ هەزار و 846 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە.

بەپێی ئامارەكان تا ئێستا لەسەر ئاستی جیهان 18 هەزار و 100 كەس لە 70 وڵاتی جیهان تووشی پەتای ئاوڵەی مەیموون بوون كە زۆرتریان لەناو هاوڕەگەزبازەكان تۆمار كراوە.

 میدیای ئەمریكی بڵاویانكردۆتەوە ژنێكی دووگیان تووشی پەتای ئاوڵەی مەیموون بووە كە ئەمە یەكەمین حاڵەتێكە لەو جۆرە كە ژنێكی دووگیان تووشی بووە.
PUKmedia ئاژانسەكان  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket