riklam

ئەمڕۆ لە مێژوودا

جیهان 08:30 AM - 2022-07-27

رووداوەكان:
1291:موسڵمانان شاری (بەیروت)یان فەتحكرد كە لە ژێر دەستی خاچپەرستەكاندا بوو.
1694: دامەزراندنی بانكی ئینگلتەرە.
1898: راگەیاندنی باری ناجێگیری تەندروستی سەركردەی ئەڵمانی ئوتو فون بسمارك.
1899: گرێدانی كۆنگرەی یەكەمی لاهای لە هۆڵەندە.
1922: دەرچوونی دواهەمین ژمارەی رۆژنامەی (پێشكەوتن) لە سلێمانی.
1922: ونستۆن چرچل نامەیەكی ئاراستەی حكومەتی عێراق كرد و وتی: نابێت كورد ناچار بكرێت لە هەڵبژاردن بەڵكو دەبێت مافی ئۆتۆنۆمی بدرێتە كورد لە چوارچێوەی سنوری عێراق بە چاودێری بەریتانیا.
1923: شێخ مەحمود نامەی سێهەمی ئاراستەی لینین كرد بۆ هەمان مەبەستی ناوەرۆكی نامەی یەكەم و دووەم.
1953: كۆتایی جەنگی كۆریا.
1954: دەستبەرداربوونی بەریتانیا لە میسر.
1955: بولگاریا فڕۆكەیەكی خستە خوارەوە كە بەرەو ئیسرائیل دەڕۆشت،و 58 كەسی تێدا مرد كە سەرنشینی بوون.
1956: سەركردایەتی سەربازی ئینگلیزی (پلانی 700)ی دانا بۆ هێرشكردنە سەر میسر و ئەوەش دوای ئەوەی جەمال عەبدولناسر هەستا بە خۆماڵیكردنی جۆگەی سوێس.
1958: دەستوری كاتی عێراق دەرچوو.
1958: بۆ یەكەم جار لە دەستوری نوێی عێراقدا لە بڕگەی (3 )دانرا كە كورد و عەرەب هاوبەشن لە خاكی عێراق.
1982: سەرەك وەزیرانی هیندستان خاتوو ئەندێرا گاندی یەكەم سەردانی كرد بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە یەكەم سەرەك وەزیرانی هیندی بوو لە ماوەی 11 ساڵدا ئەو سەردانە ئەنجام بدات.
1983: رێكخراوێكی نهێنی ئەرمەنی هێرشی كردە سەر باڵیۆزخانەی توركیا لە لەشبۆنە لە بورتوگال و بووە هۆی كوژرانی 7 كەس كە لە ماوەی یەك مانگدا سێ هێرشی لەو جۆرە ئەنجامدرا.
1988: شاری بۆستنی ئەمریكی خراپترین قەرەباڵغی هاتوچۆی بەخۆیەوە بینی لە ماوەی سی ساڵی رابردوودا.
1989: گروپێكی ئیسرائیلی (شێخ عەبدولكەریم عبید)یان رفاند كە یەكێك بوو لە سەركردەكانی حیزبوڵا لە لوبنان.
1996: هێزەكانی ئێران بە دوو هەزار سەرباز و 200 ئۆتۆمبیل هێرشیان كردە سەر بنكەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە ناوچەی كۆیە، بە فڕۆكەش بۆمبارانی كردن.
1997: تەقینەوەی بۆمبێكی لولەیی لە پەراوێزی چالاكیەكانی یاریە ئۆڵۆمپیەكان لە ئەتلانتا لە ویلایتە یەكگرتووەكان كە بووە هۆی كوژرانی 2 كەس و برینداربوونی 110 كەسی تر.
2007: رێكەوتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یەكیەتی ئیمزاكرا.
2010: شۆفڵ و بیلدۆزەرەكانی ئیسرائیل گوندی (العراقیب) یان بە تەواوی وێرانكرد كە دەكەوێتە باكوری شاری (بئر السبع) لە (النقیب).
2012: كردنەوەی خولی یاریە ئۆڵۆمپیە هاوینەییەكان كە لە لەندەن ئەنجامدرا.
2013: كوژرانی 127 كەس و برینداربوونی 4500 كەسی تر لە ئەنجامی تەقەكردن لە لایەن پۆلیسەوە لە لایەنگرانی سەرۆكی لابراوی میسری (محەمەد مورسی).

لەدایكبوون:
1452: لودوفیكو سفورزا، دۆقی دۆقیەی میلانۆ.
1667: یوهان بیرنولی، زانای بیركاری سویسری.
1687: یوسف السمعانی، مێژوونوس و زانای لاهوتی مارۆنی لوبنانی.
1835: جوزویە كاردوچی، شاعیری ئیتالی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1906ز.
1881: هانس فیشەر، زانای كیمیای ئەندامی ئەڵمانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1930ز.
1929: جین باودریلارد، فەیلەسوفی فەرەنسی.
1941: ئوسامە ئەنوەر عەكاشە، نوسەری میسری.
1944: بشیر الدیك، نوسەری میسری.
1965: خۆسیە لویس چیلافیرت، یاریزانی تۆپی پێی باراگوایی.
1973: هوەیدا ئەبو هیف، ژنە پەخشكاری میسری.
1975: ئەلساندرۆ بیستونی، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
1975: سلاف فواخرجی، ژنە ئەكتەری سوری.
1976: ئەروا، ژنە گۆرانیبێژی یەمەنی.
1977: ئەحمەد دەمیرداش، ئەكتەری میسری.
1979: سیدنی گوفو، یاریزانی تۆپی پێی فەرەنسە.
1980: ماجید موتریب، ئەكتەری سعودی.
1983: گوران باندیف، یاریزانی تۆپی پێی مەقەدۆنی.
1985: حسین الغریب، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.

وەفات:
1841: میخائیل لیرمنتوف، شاعیری روسی.
1844: جون دالتون، زانای كیمیای ئینگلیزی.
1916: دانیال بلیس، مژدەدەری ئەمریكی و دامەزرێنەری زانكۆی ئەمریكی لە بەیروت.
1917: تیودور كوخر، پزیشكی نەشتەرگەری سویسری و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1909ز.
1946: جیرترود شتاین، ژنە نوسەری ئەمریكی.
1970: ئەنتۆنیۆ سالازار، سەرەك وەزیرانی پرتوگال.
1980: محەمەد رەزا پەهلەوی، شای ئێران، لە میسر.
1980: روشدی ئەبازە، ئەكتەری میسری.
1994: كیفین كارتەر، وێنەگری رۆژنامەنوس.
1997: محەمەد مەهدی جەواهیری، شاعیری ناوداری عێراقی و دۆستی دێرینی كورد، لە دیمەشق، و پاشان لە هەولێر بەخاك سپێردرا.
1998: فەرید شەوقی، ئەكتەری میسری، كە باوكی خەڵكی باكوری كوردستان بووە و دایكشیی تورك بووە، رۆژێك لە رۆژانیش باسی كوردایەتی خۆیی نەكردووە، تەنها لە سەرەمەرگدا نەبێـت.
2000: ئەحمەدی شاملۆ، شاعیری كوردی ئێران، 12/12/ 1925ز لە تاران لەدایكبووە،
2006: نقولا زیادە، مێژوونوسی لوبنانی بە نەژاد فەلەستینی.
2008: یوسف شاهین، دەرهێنەری سینەمایی میسری، لە تەمەنی 82 ساڵیدا.
2008: مەحمود جەبر، ئەكتەری سوری.

جەژن و بۆنەكان:
رۆژی خۆسیە باربوسا لە بورتوریكو.

PUKmedia  ئا/حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket