riklam

وەزیری ناوخۆ: لەمەزرەعەكانی هەولێرەوە زیادەڕۆی لەسەر بۆری نەوتی هەرێم كراوە

کوردستان 06:45 PM - 2022-07-26

لەهەولێر زیادەڕۆی كراوەتە سەر بۆری نەوتی هەرێم و بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكیش بۆ لابردنی زیادەڕۆییەكان وەزیری ناوخۆو پارێزگارو لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆبوونەوە. 
ئەمڕۆ 26-7-2022 لەپارێزگای هەولێر بەئامادەبوونی وەزیری ناوخۆو پارێزگاری هەولێرو لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆبوونەوەیەك بۆ لابردنی زیادەڕۆییەكان لەسنوری ئەو پارێزگاریە بەڕێوەچوو.
لەكۆبوونەوەكەشدا رێبەری ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاندوە: زیدەڕۆییەكان روو لەهەڵكشانە، بەتایبەتی لەسەر رێگاكانی دەرەوەی شار كە قوربانی زۆری لێكەوتۆتەوە.
بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، وەزیری ناوخۆی ئەوەشی خستوەتەڕوو كە هەر لەسنوری پارێزگاری هەولێر زیادەڕۆیی لەسەر بۆڕی نەوت كراوە، بەتایبەتی لەناو ئەو مەزرەعانەی كە دەكەونە سەر رێگەی ئەو بۆڕیانە، هەروەها زیادەڕۆیش لەسەر رێڕەوی ئاو كراوەو كارەساتی دروستكردوە.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا لیژنەیەك لە هێزە ئەمنیەكان پێكهێنراوە كە هەر زیادەڕۆییەك لەسنوری پارێزگای هەولێر لەسەر بۆری نەوت كراوە لایەنی سەرپێچیكار ئاگاداربكرێتەوە بۆ لابردنی و زیدەڕۆییانە لاببرێت. 

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket