riklam

ئەمریكا.. ئاگركەوتنەوە هەزاران كەس ئاوارە دەكات

جیهان 11:09 AM - 2022-07-25

بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە دارستانەكانی ویلایەتی كالیفۆرنیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریكا هەزاران كەس لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون.

بەرپرسانی ئاگركوژێنەوە ویلایەتی كالیفۆرنیا ڕایانگەیاندووە بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە ڕۆژئاوای پاركی نیشتمانی یوسمیتی بە هەزار دۆنم دارستان سووتاوە و زیاتر لە 6 هەزار كەس لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون. 

بەرپرسانی ئاگركوژێنەوەی كالیفۆرنیا ڕاشیانگەیاندووە ئاگرەكە لەڕۆژی هەینی ڕابردووە دەستیپێكردووە و تا ئێستا كۆنترۆڵ نەكراوە و تا ئێستا 5 هەزار و 779 دۆنم دارستان سووتاوە و مەترسی لە سەر دوو هەزار خانوو دروستكردووە. 

قائیمقامی كالیفۆرنیا لەچەند ناوچەیەك حاڵەتی نائاسایی ڕاگەیاندووە.

PUKmedia  ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket