riklam

ئەمڕۆ لە مێژوودا

جیهان 08:47 AM - 2022-07-25

1544 مەلیكەكانی ئەوروپا دانیان نا بە سەربەخۆیی دەوڵەتی عوسمانی لە مەجەر دوای بیست ساڵ لە جەنگ لە ساتی سەركەوتنی هێزەكانی عوسمانی لە فەتحكردنی و خستنە ژێر ركێفی خۆیەوە.
1603: دانانی مەلیكی ئوسكوتلەندە (جیمسی شەشەم) لەسەر عەرشی ئینگلتەرە بە ناوی (جیمسی یەكەم) تا ببێتە یەكەم مەلیك لە خێزانی ستیوارت.
1922: هەڵیرسانی شەڕی لەشكربازی لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە نێوان هێزی كورد و سوپای ئێران لە ئەنجامدا كوردەكان توانیان خۆیان بسەلمێنن.
1924: سیاسەتمەداری نەمسا (ئەنگیلبرت دۆلفۆس) تیرۆركرا كە لەدایكبووی ساڵی 1892ز بوو.
1943: رژێمی مۆسۆلۆنی لە ئیتاڵیا شكستی هێنا.
1957: لابردنی پاشایەتی و راگەیاندنی كۆماری تونسی و دانانی (حەبیب بورقێبە) بە سەركۆمار.
1982: (بشیر الجمیل) خۆی راگەیاند بۆ پۆستی سەركۆماری لوبنانی.
1990: بەستنی كۆنفرانسی كورد لە مۆسكۆی پایتەختی یەكیەتی سۆڤیەت، بە خوێندنەوەی وتارێك لە لایەن (سامی عەبدولرەحمان) بۆ روونكردنەوەی بارودۆخی كورد دەستیپێكرد.
1992: یاری پێشبڕكێی ئۆڵۆمپیاتی جیهانی لە شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیا ئەنجامدرا و بەردەوام بوو تا 9/8ی هەمان ساڵ.
1996: مۆركردنی رێكەوتننامەی نوێی هاوكاری دروستكراوی سەربازی و جەنگی لەنێوان توركیا و ئیسرائیل.
2000: دانوستانەكانی (كامب دیڤد) پاش دوو هەفتە لە قسەوباسی چڕوپڕ شكستی هێنا.
2000: فڕۆكەی كۆنكۆردی تایبەت بە كۆمپانیای ئێرفرانس لە گەشتێكی نێوان پاریس و نیویۆرك كەوتە خوارەوە و سەدان كەس تیایدا گیان لەدەستدا و كۆتایی بە گەشتەكانی كۆنكۆرد هات.
2002: خۆپێشاندانێكی بەرفراوان لە شاری سلێمانی دژ بە دەرهێنانی گۆڕی شێخەكانی نەقشبەندی لە هەورامان.
2004: لیتوانیا و قوبرس و سلۆڤینیا و هەنگاریا و ئیستونیا و چیك و لاتیڤیا و پۆڵەندە و ماڵتە دایانە پاڵ یەكیەتی ئەوروپا.
2007: براتیبها باتیل بوو بە سەرۆكی هیندستان و بەو شێوەیە یەكەمین ژن بوو كە ئەو پۆستە وەربگرێت.
2009: هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆكایەتی لە كوردستانی عیراق بە ئامادەبوونی چاودێرانی نێودەوڵەتی و رێژەی بەشداربوون 78,5% بوو.
2010: بەهۆی ئاگركەوتنەوەیەكی گەرەوە لەشاخەكانی هەورامانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە نزیكەی 8000 دۆنم پاوان و 5000 داری سروشتی سوتان و 7 كەسیش برینداربوون.
2010: نەقیب و ئەندامانی پارێزەران لەهەرێمی كوردستان هەڵبژێران.

لەدایكبوون
1848: ئارسەر جیمس بلفۆر، سەرەك وەزیرانی شانشینی یەكگرتوو و خاوەنی پەیمانی بلفۆر.
1870: ماكسفێڵد باریش، نیگاركێشی ئەمریكی.
1883: لویس ماسینیون، رۆژهەڵاتناسی فەرەنسی.
1894: والتەر برینان، ئەكتەری ئەمریكی.
1905: ئیلیاس كانیتی، رۆماننوس و شانۆنوسی بولگاری و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1981ز.
1920: روزالیند فرانكلین، ژنە زانای كیمیا و فیزیای بەریتانی.
1925: جیری باریس، ئەكتەر و دەرهێنەر و بەرهەمهێنی ئەمریكی.
1935: عەدنان خاشقەچی، سەرمایەداری سعودی.
1949: شەوقی شامخ، ئەكتەری میسری.
1953: رۆبەرت زولیك، سەرۆكی بەنكی نێودەوڵەتی.
1964: شەریف شێخ ئەحمەد، سەرۆكی حەوتەمی سۆماڵ.
1967: مات لوبلان، ئەكتەری ئەمریكی.
1972: كارول سماحە، ژنە گۆرانیبێژی لوبنانی.
1973: كیفین فیلیپس، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1975: جان كلود دارچفیڵ، یاریزانی تۆپی پێی فەرەنسی.
1975: جودی كرادول، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1978: ئەسما المنور، ژنە گۆرانیبێژی مەغریبی.
1978: لویز براون، ئەو كچە ئەمریكیەی كە یەكەم كەس بوو لە رێگای منداڵی ناو بۆریەوە لەدایك ببێت.
1978: خلف السلامە، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.
1980: دمیاس، ژنە گۆرانیبێژی فەرەسنی/ یۆنانی/ قوبرسی.

وەفات

1471: توما الكمبیسی، لاهوتی كاسۆلیكی.
1492: پاپا ئینوسنتی هەشتەم، پاپای كەنیسەی رۆمانی كاسۆلیكی.
1834: سامۆیل تایلەر كولریدج، شاعیری ئینگلیزی.
1924: ئەنگیلبرت دۆلفۆس، سیاسەتمەداری نەمساوی.
1980: فلادیمیر فیسوتسكی، گۆرانیبێژ و ئەكتەر و شاعیری روسی.
1985: ساڵح شەهاب، پەروەرشیاری كوێتی.
1987: محەمەد مەلا ساڵح شارەزووری، نوسەر و بانگخوازی كورد.
1997: م. موسلیح جەلالی، دانەری كتێبی شوراتەكان لە باكوری كوردستان و سەرنوسەری گۆڤاری رۆشنبیری نوێ.
2002: عەبدولرەحمان بەدەوی، فەیلەسوفی میسری.
2010: كامل الاسعد، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنانی.
2011: زبن الخوالدە، گۆڵچی تۆپی پێی ئەردەنی.
2013: محەمەد براهمی، ئۆپۆزسیۆنی تونسی و ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی گەل.

جەژن و بۆنەكان
رۆژی عەرەبی رۆشنبیری.
رۆژی كۆماری لە تونس.
رۆژی دەستور لە بورتوریكو.
رۆژی نیشتمانی لە ناوچەی گالیسیا لە ئیسپانیا.

PUKmedia ئا.. حسن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket