نازم ده‌باغ: بایدن كۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه‌كه‌ی تارانی پێشخست
جیهان 01:49 PM - 2022-07-19
ئه‌مڕۆ لوتكه‌ی سێ قۆڵی سه‌رۆكه‌كانی ھه‌ر سێ وڵاتی ئێران و روسیا و توركیا له تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌گه‌ری ھێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ئه‌جێندای سه‌ره‌كی لوتكه‌كه ده‌بێت و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاسان نیه حكومه‌تی ئێران به‌و داوایه‌ی توركیا رازی بێت.
له‌و باره‌یه‌وه نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئێران به PUKmedia ی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌و سێ هێزه نوێ نیه، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هۆی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ناوچه‌كه گرنگی زیاتری پێده‌درێت.
وتیشی: ئه‌و سێ هێزه پێیانوایه ئه‌مریكا مه‌ترسی له‌سه‌ر ناوچه‌كه دروستكردوه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد، كه روسیا په‌له بكات له‌هاتنه ناوه‌وه‌ی زیاتر بۆ ناوچه‌كه‌و داوای ده‌سه‌ڵاتی خۆی بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توركیا چاوی لهگهڕانهوهیه بۆ ویلایه‌تی موسڵ و باكوری كوستان، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئێران نایه‌وێت پێگه‌ی خۆی له سوریا لاوازببێت، بۆیه ئه‌مانه هه‌مووی وایانكرد كه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵییه ببه‌سترێت.
نازم ده‌باغ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هاتنی جۆبایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ سعودیه‌و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو هانی ئه‌و سێ وڵاته‌ی دا كه كۆبوونه‌وه‌كه زووتر ببه‌ستن و بتوانن هێزێك له‌به‌رامبه‌ر ناتۆ دروستبكه‌ن و ببنه هاوپه‌یمان.
راشیگه‌یاند: به‌بۆچوونی من له‌م بارودۆخه‌دا مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر كورد به‌گشتی زیاتر ده‌بن، بۆیه گرنگه كورد له‌م كاته‌دا یه‌كده‌نگبێت و مه‌ترسی و ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌چاو بگرێت.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئێران وتیشی: رێككه‌وتنی سایكس بیكۆ به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و توركیا ده‌یه‌وێت بێته‌وه‌و ناوچه‌كه‌و پێگه‌ی خۆی به‌هێز بكات، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌كه‌ین كه ئاسان نیه ئێران به‌وه رازیی ببێت كه توركیا بێته‌وه ویلایه‌تی موسڵ و باكوری كوردستان.
جێی ئاماژه‌یه، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكی وڵاتانی روسیا و توركیا و ئێران له‌تاران، له‌دوای ئه‌وه دێت كه جۆبایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی جدده رایگه‌یاند، كه ئه‌مریكا ناوچه‌كه چۆڵناكات و پێگه‌ی خۆی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌هێڵێته‌وه.
PUKmedia ئا /دیار ستار
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25