riklam

نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین

کوردستان 01:07 PM - 2022-07-16

لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەو دۆخە ناسەقامگیرەی لەبازاڕە جیهانییەكان دروستبووە نرخی زێڕ تا دێت زیاتر دادەبەزێت و لە ماوەی دوو رۆژدا نرخی مسقاڵێك زێڕ 14 دۆلار دابەزیوە.

دلێر تاهیر لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی شاری سلێمانی لەبارەی دابەزینی نرخی زێڕ بە PUKmedia  ی راگەیاند: ئەمریكا دەیەوێت ئەو فشارە ئابورییەی كە لەسەریەتی  نەیهێڵێت،  بۆ ئەو مەبەستەش دوو رێگا چارەی گرتووەتەبەر، كە لە هەردووكیاندا  50 سەنتی دابەزاندووە و بە نیازە  لە هەنگاوی داهاتوودا 75  دۆلار  لە نرخی زێڕ دابەزێنێت ، ئەمەش كاریگەری راستەوخۆی بازاری زێڕ تەواوەتی كردووە.

دلێر تاهیر ئەوەشی خستەڕوو: نرخی زێڕ تا دێت زیاتر دادەبەزێت، بە شێوەیەك تەنها لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا تا ئێستا نرخی یەك مسقاڵ زێڕ  14 دۆلار دابەزیووە.

راشیگەیاند: نرخی زێڕ بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت:
یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 = 240 دۆلارە
یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 = 206 دۆلارە
PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket