riklam

قوباد تاڵه‌بانی: شینزۆ ئابێ سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌ستپاك و خۆشه‌ویست و دڵسۆز بوو

کوردستان 05:57 PM - 2022-07-08

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ تیرۆركردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ژاپۆن په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، له‌م كاته‌ دژواره‌دا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی و حكومه‌ت و گه‌لی ژاپۆن ده‌بین و نیگه‌رانیی خۆمان به‌گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌م سه‌ركرده‌ مه‌زنه‌ی ژاپۆن ده‌رده‌بڕین.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌...
به‌داخین بۆ تێرۆركردنی شینزۆ ئابێ، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ژاپۆن. ئه‌م رووداوه‌ له‌دڵه‌وه‌ نیگه‌ران و خه‌مباری كردین.

به‌ڕێز ئابێ نمونه‌ی سه‌ركرده‌ی ده‌ستپاك، خۆشه‌ویست، خه‌مخۆر و دڵسۆز بوو؛ كه‌سایه‌تیه‌كی مێژوویی بوو كه‌ ژاپۆن له‌سایه‌یدا چه‌ندین كاره‌سات و قه‌یرانی تێپه‌ڕاندوه‌ و هه‌موو ژیانی خۆی بۆ خزمه‌تكردنی میلله‌ته‌كه‌ی ته‌رخان كردبوو. 

كۆچكردوو چه‌ندین جار چاوی به‌ سه‌رۆك مام جه‌لال كه‌وتووه‌ و پێكه‌وه‌ به‌گرنگیه‌وه‌ باسیان له‌ دۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چۆنییه‌تی ده‌رباز بوون له‌ گرفته‌كان كردووه‌، به‌نده‌ش له‌ساڵی ٢٠٠٢ ئه‌و شه‌ره‌فه‌م پێ بڕا كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ چاوم پێی بكه‌وێت.

له‌م كاته‌ دژواره‌دا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی و حكومه‌ت و گه‌لی ژاپۆن ده‌بین و نیگه‌رانیی خۆمان به‌گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌م سه‌ركرده‌ مه‌زنه‌ی ژاپۆن ده‌رده‌بڕین كه‌ رۆڵێكی گرنگیی له‌ پێشخستنی وڵاته‌كه‌یدا بینی و به‌كۆچكردنیشی جێگه‌ی له‌ناو شانۆی سیاسیی جیهاندا دیارده‌بێت.

قوباد تاڵه‌بانی 
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket