riklam

وەزیری تەندروستی عیراق بۆ دەرچوانی پزیشكی كەركوك بڕیارێك دەردەكات

کوردستان 08:48 PM - 2022-07-06

ئەمڕۆ چوار شەممە 6-7-2022 د. گەیلان قادر زەنگەنە نوێنەری كەركوك لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق سەردانی د.هانی موسا وەزیری تەندروستی عیراقی كرد لەبارەی كێشەی دەرچوانی بەشە پزیشكییەكانی هەرێمی كوردستان و كێشە و كەموكوڕییەكانی تەندروستی ناوشار و قەزا و ناحیەكانی كەركوك.

وەزیری تەندروستی عیراق لەسەر داوای د. گەیلان قادر زەنگەنە ، بڕیاریدا بە رێگەپێدانی دەرچوانی بەشە پزیشكییەكانی هەرێمی كوردستان كە خەڵكی شاری كەركوكن لە شاری كەركوك فۆڕمی دامەزراندنی مەركەزی پڕ بكەنەوە.

هەروەها وەزیری تەندروستی عیراق د. هانی موسا رازەمەندی نیشاندا لەسەر چارەسەركردنی كێشە و كەموكوڕییەكانی بنكە تەندروستییەكانی ناوشار و قەزاو ناحیەكانی كەركوك تاكو لەئاستی داواكاری هاوڵاتیانی شارەكە بێت.
PUKmedia بەمۆ شێخانی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket