riklam

پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن دەستپێدەکات

کوردستان 03:05 PM - 2022-07-04

حسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە PUKmediaی راگەیاند، پرۆسەکە لەمڕۆوە 4-7-2022 هەتا 4-8-2022 واتە بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت، دواتر سەیری فۆڕمەکان دەکرێت, دوای ئەوەی زانیمان چەند پڕۆژە لە شارەکان ھەیە و پێویستیان بەسەرپەرشتیارە، ئەوانەی کە دیاریکراون بەپێی فۆڕم دەچنە خول و تاقیکردنەوەیان پێدەکرێت و کێ لەو تاقیکردنەوانە دەربچێت و خاڵەکانی زۆربن، ئەوانە وەردەگیرێن.

وتیشی: ئەو کەسانە دەبنە سەرپەرشتیاری پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت، ئەوەش بەپێی گرێبەستێک دەبێت کە وەزارەت ئامادەی کردووە، مافی پڕۆژە و سەرپەرشتیاران دەستەبەر دەکرێت، نابێت مووچەیان لە 350 ھەزار دینار کەمتربێت و ئەوەی دیکەش بەپێی بڕوانامە و پسپۆری و لێھاتووی مووچەیان بۆ دیاری دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەوانەی فۆڕمەکە پڕدەکەنەوە پێویستە دەرچووی بەشەکانی کشتوکاڵ یاخود ڤێتێرنەری بن، کە ئەوەش خزمەتێکی باش بە ھاووڵاتیان دەکات، چونکە ئەم فۆڕمەی کە پڕدەکرێتەوە بەخۆڕایی دابەش دەکرێتە سەر فەرمانگە کشتوکاڵیەکانی ھەرێمی کوردستان.

PUKmedia بیلال بارزان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket