riklam

دەوڵەتی یاسا كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دیاری كرد

عیراق 12:41 PM - 2022-07-04

شانسی د. بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار زیاترە و هاوكاتیش نوری مالكی كاندیدی دەوڵەتی یاسایە بۆ وەرگرتنی پۆست سەرۆك وەزیرانی عیراق.

جەواد غەزالی ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا تایبەت بەPUKmedia ی ڕاگەیاند: هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و لە كۆبوونەوەكە بە زۆرینەی دەنگ نوری مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق كاندید كرا.

وتیشی: لە كۆبوونەوەكەدا داوا كرا دوای ڕۆژانی جەژنی قوربان پەرلەمانی عیراق كۆببێتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و دواتریش سەرۆك كۆمار سەرۆك وەزیرانی نوێ ڕابسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومەت.

لەلایەكی دیكە ڕیاز ئەلوەحیلی شرۆڤەكاری سیاسی تایبەت بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ دووبارە وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار شانسی زیاتری هەیە چونكە هێزەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر د. بەرهەم ساڵح كۆكن. 

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket