riklam

رووپێوی ئابووری له‌عیراق و هه‌رێم ئه‌نجامده‌درێت

کوردستان 12:41 PM - 2022-07-03

گه‌وره‌ترین رووپێویی له‌سه‌ر ئاستی عیراق و ھه‌رێمی كوردستان له‌چه‌ندین بواری جیاجیا ئه‌نجامده‌درێت و ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ كراوه‌، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ماوه‌ی یه‌ك ساڵ بخایه‌نێت.

شوان عه‌باس به‌ڕێوه‌به‌ری ئامارو په‌روه‌رده‌، له‌ده‌سته‌ی ئاماری ھه‌رێمی كوردستان، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌ نیازین ئامارێك له‌ھه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق ئه‌نجام بده‌ین بۆ رووپێوێكی گه‌وره‌ له‌عیراق و ھه‌رێمی كوردستان ئه‌ویش رووپێوی بارودۆخی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ ده‌خایه‌نێت، كه‌ له‌كۆتایی مانگی ھه‌شتی ئه‌مساڵ رووپێوه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات و ئێستا ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واوبوون و ته‌نها ئه‌وه‌ی ماوه‌ به‌شێوه‌ی مه‌یدانی پرۆژه‌كه‌ رابگه‌یه‌نین.

وتیشی: مه‌به‌ست له‌و رووپێوییه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆربه‌ی ره‌ھه‌نده‌كانی ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی خێزان له‌ھه‌رێمی كوردستان و عیراقدا تێیدا ده‌ربكه‌وێت، وه‌كو ھێڵی ھه‌ژاری و ڕێژه‌ی ھه‌ژاری و بارودۆخی ته‌ندروستی و داھات و خه‌رجی و هه‌ڵهاوسان.

باسی له‌وه‌شكرد: خۆشمان رووپێوێكی كارو بێكاریمان ئه‌نجامداوه‌و ته‌واو بووه‌و ئێستا له‌گه‌ڵ عیراق له‌هه‌وڵداین، چونكه‌ ئه‌و رێكخراوه‌ی كه‌ كاره‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدابوو ھه‌ندێك كێشه‌ی هه‌یه‌، بۆیه‌ بڕیارمانداوه‌ دوای جه‌ژنی قوربان ئه‌نجامی رووپێوه‌كه‌ رابگه‌یه‌نین. 

PUKmedia  بیلال بارزان / هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket