riklam

مین بەشوانێكدا تەقییەوەو گیانیلەدەستدا

کوردستان 10:43 PM - 2022-06-28

لە گوندی عەلی میری سەربەناحییەی قۆرەتو مین بە شوانێكی بە رەگەز عەرەبدا تەقییەوە و گیانیلەدەستدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە لە گوندی عەلی میری سەربەناحییەی قۆرەتو تەرمی هاووڵاتییەك بەناوی عەبدوڵڵا هاشم محەمەد لە دایكبووی ساڵی 2005 گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار بەوتەی كەسوكاری ناوبراو لە نەتەوەی عەرەبە و لەلای مەڕوماڵات بووە دەستكاری مینی كردووە و پێیدا تەقیوەتەوە و لەئەنجامدا گیانیلەدەستداوە.
راشیگەیاند: لەئێستادا بە مەبەستی توێكاری تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلار كراوە و پۆلیسیش چووەتە شوێنی رووداوەكە و دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردووە لەسەر چۆنێتی رووداوەكە.
PUKmedia زمناكۆ یەحیایی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket