riklam

داوای پەسەندكردنی یاسایەك بۆ پاراستنی گیانی مامۆستایان دەكرێت

کوردستان 02:52 PM - 2022-06-28

دوای رووداوی تەقەكردن لەدوو مامۆستای زانكۆ لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی كوردستان و دواتر كوژرانیان، یەكێتی مامۆستایانی كوردستان  داوای پەسەندكردنی یاسایەك بۆ پارێزگاریكردن لە مامۆستایانی كوردستان دەكات، راشیدەگەیەنن ئەو رووداوە كاریگەری لەسەر پڕۆسەی پەروەردەو خوێندنی باڵا دەبێت و دەریدەخات كە ژیانی ئەو توێژە گرنگە پارێزراو نییە.

د.نادر نانەكەلی مامۆستای زانكۆ و ئەندامی سكرتاتیەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند:  کوژرانی دوومامۆستای دیاری زانكۆ لەشارێكی وەك هەولێر،  كە پایتەختی كوردستانە جێگای نیگەرانی و سەرسوڕمانی ئێمە و هەموو خەڵكی كوردستانە، كاتێك بەرۆژی رووناك و لەبەرچاوی خەڵك دەكوژرێن.

وتیشی: ناكرێت كەسێك كە خوێندكار بێت بەو جۆرە چەكی دەست بكەوێت، زۆر بەئاسانی خەلك بكوژێت، ئەمەش دەریدەخات كە ژیانی مامۆستایانی زانكۆ لە كوردستان پارێزراو نییە، هەكاتێكیش مامۆستا پارێزراو نەبێت، واتا ژیانی هیچ كەس پارێزراو نییە.

راشیگەیاند: بۆ ئەوەی رووداوی لەو جۆرە دووبارە نەبێتەوە و مامۆستایان  دڵنیابن لەسەرلامەتی خۆیان و كەسوكاریان، پێویستە ئەو پڕۆژەیاسایە  پەسەند بكرێت، كە بەناوی( پارێزبەندی مامۆستایان)  پێشكەش بەپەرلەمان كراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: ماوەیەكی زۆرە ئەو پڕۆژەیاسایە پێشكەش بە پەرلەمان كراوە، كەچی تاكو ئێستا نەخراوەتە بەرنامەی كار، لەكاتێكدا یاسایەكی لەو جۆرە بۆ پاراستنی گیانی مامۆستایان لە عیراق هەیە.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا – هەولێر 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket