riklam

هاووڵاتییه‌كی به‌ریتانی له‌عیراق 15ساڵ زیندانی ده‌كرێت

عیراق 03:28 PM - 2022-06-25

له‌ڕاپۆرتێكی لومۆندی فه‌ڕه‌نسییدا هاتووه‌، كه‌ دووكه‌سی بییانی یه‌كێكییان به‌ریتانی و ئه‌وی تریان به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌ڵمانی، له‌مانگی مارسی ڕابوردوودا له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا،له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منیه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێن، پاشئه‌وه‌ی پۆلیسی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا،جانتایی هاووڵاتی به‌ریتانی (جێمس فیتۆن و هاووڵاتی ئه‌ڵمانی (ڤۆلكێر والدمانۆنت) ئه‌پشكنن، بڕێك له‌به‌ردوو،پارچه‌ی شه‌ربه‌وگۆزه‌و سیرامیكی شكاوی دێریینی مێژوویی ئه‌دۆزنه‌وه‌.

 

وابه‌ست به‌یاسای ساڵی2002تایبه‌ت به‌پاراستنی شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كان له‌عیراق، ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵییان ده‌ستپێ ده‌كرێت له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌گه‌ڵیاندا ده‌ستپێكردوه‌.

پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی بۆماوه‌ی دوومانگ، له‌ رۆژی 22ی مانگی ڕابوردوودا ده‌برێنه‌ به‌رده‌م دادوه‌ر له‌دادگای به‌غدا.

له‌لایه‌كی تری راپۆرته‌كه‌ی لومۆندا هاتووه‌،پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی جێمس فیتۆن ته‌مه‌ن 66ساڵ، دانی به‌وه‌دانا كه‌هه‌وڵییداوه‌ ئه‌و پاشماوه‌ی شوێنه‌واره‌ مێژووییانه‌ له‌عیراق ده‌ربكات و بییان گه‌یه‌نێته‌ ئینگلته‌را،پاشان ڕۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌ دادگای به‌غدا 15ساڵ زییندانی حوكمییدا، هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ ڤۆلكێر ته‌مه‌ن 60ساڵ ئازادكرا،پاشئه‌وه‌ی كه‌ هیچشتێكی به‌سه‌ردا نه‌سه‌لمێنرا بێتاوان ده‌رچوو، عیراقی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی. 

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ قسه‌كه‌رێكی دادگای به‌غدا رایگه‌یاند: كه‌ هه‌وڵی دزیینی ئه‌وكه‌ره‌سانه‌ كه‌ موڵكی ده‌وڵه‌ته‌و هه‌ندێكیشیان موڵكی جیهانییه‌، به‌پێی یاسای عیراقی حوكمی له‌سێداره‌دانه‌، به‌ڵام به‌ڕه‌چاوكردنی ته‌مه‌نی تاوانبار، دادوه‌ر حوكمه‌كه‌ی بۆ دابه‌زان به‌15ساڵ، پارێزه‌ری تاوانبار جێمس فیتۆن ده‌ستبه‌جێ داوای پێداچوونه‌وه‌ی بڕیاری دادوه‌ری كرده‌وه‌ داوای پێداچوونه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ی كرده‌وه‌، له‌دادگای به‌غدا.

یاسای ساڵی2002تایبه‌ت به‌پاراستنی شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كان، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، هه‌ركه‌سێك هه‌وڵی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئاساری شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كان بدات بۆ ده‌ره‌وه‌ی عیراق تاونبار ده‌كرێت و سزای  سێداره‌دانی بۆ ده‌رده‌كرێت.

به‌درێژایی سه‌ده‌كانی ڕابوردوو شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كانی عیراق به‌ره‌وڕووی له‌ناوبردن و دزین و گواستنه‌وه‌ بووه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌ مافییاكانه‌وه‌ و بۆته‌ هۆكاری كێشه‌ی جیاواز بۆ عیراق، به‌تاتبه‌تی دوای ڕزگاركردنی عیراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ له‌ساڵی 2003وه‌ له‌و جۆره‌ دیاردایانه‌ زیادیكرد.

دادگای به‌غدا له‌و رووه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌، كه‌ تاوانبار زۆرچاك زانیویه‌تی كه‌ پارچه‌ی ئه‌و گۆزه‌و شه‌ربانه‌ له‌كێڵه‌گه‌كانی ئاركیۆلۆژیدا كۆكردۆته‌وه‌و دانی به‌ دزینییانی ناوه‌.

تاهیر مه‌سعود پارێزه‌ی میستێرجێمس پێیوایه‌ كه‌ حوكمه‌كه‌ی زۆره‌ بۆ تاوانێكی له‌وشێوه‌یه‌، حه‌قی ئه‌و سزا زۆره‌ی نه‌بووه‌.

PUKmedia  حه‌مه‌ عوسمان / فه‌ڕه‌نسا 
س/لومۆند

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket