riklam

لە بانكێكدا نزیكەی 100 كیلۆ ئاڵتونی هاووڵاتیان دەدزرێت

جیهان 04:30 PM - 2022-06-21

بەڕێوەبەری پۆلیسی تاران ڕایگەیاند: ئەو دزانەی كە زیاترلە 90 كیلۆ ئاڵتون لە بانكی نیشتمانی ئێران دزی بوو دستگیر كران.

حسێن ڕەحیمی بەڕێوەبەری پۆلیسی تاران ڕایگەیاند: هەفتەی پێشوو چەند دزێك  زیاتر لە 90 كیلۆ ئاڵتونیان لە سندوقی ئەمانەتی بانكی نیشتمانیی دزیبوو، لە ئێستادا 10 تۆمەتبار گیراون كە سێ لە تۆمەتباران لە ڕێگەی پۆلیسی ئینتەرپۆلەوە لەیەكێك لە وڵاتانی دراوسێی ئێران دەستگیر كراون كە بەمنزیكانە دەگەڕێنرێنەوە بۆ ئێران. 

 ڕەحیمی ڕاشیگەیاندووە كە دەستیان بەسەر ئاڵتونەكاندا گرتووە و تۆمەتباران ڕادەستی دادگا دەكرێت بۆ وەرگرتنی سزای خۆیان.

سندوقی ئەمانەت، سندووقێكە كە لە بانكی نیشتمانی ئێران دانراوە و هاووڵاتیان دەچن ئاڵتونەكانیان لەوێ بە ئەمانەت دادەنێن.

PUKmedia ئاژانسەكان  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket