شانۆی ئاوازدار - ئۆپێرا - Opera
ئەدەب و هونەر 02:03 PM - 2022-06-21
هێرشی به‌ریتانیا بۆ سه‌ر ده‌ربه‌ندی بازیان و كوردستان
هونراوه ، مۆسیقا ئازاد مه‌عروف
ده‌رهێنان ، سیناریۆ .......
ئۆپێرای ده‌ربه‌ندی بازیان
به‌شی دووهه‌م
1
سۆلیست: ئۆكنلیك
من ئۆكنلیك سه‌ر له‌شكری ئینگلیز
له ژیر فه‌رمانی جه‌نه‌ڕاڵ فریزه‌ری خاوه‌ن هێز
هه‌ستمكرد كه‌سێك له ته‌نیشتماندا
به‌لاپاڵی شاخ ده‌یه‌وێ بڕوا
هێزی زۆر كه‌مه‌و بریندار دیاره
جلوبه‌رگ پۆشته‌و سه‌ركرده دیاره
به بینین كه‌سایه‌تییه‌كی گرنگه كه مێژووداره
مێژوودار باڵا به‌رز سامداریش دیاره
كه سه‌یرمكرد زۆر سامم لێ‌نیشت
كه‌وتمه گومان له‌م به‌سه‌رهاته
بڕیارمدا به هێزی سه‌رباز
به‌سه‌ر شاخ سه‌ركه‌ون زۆر گورج قه‌ڵه‌مباز
له به‌رزی شاخ زۆر له ناكاودا
ده‌ستگیریبكه‌ن زۆر له‌گه‌ڵ ڕێزدا
نه‌یه‌ڵن ئازار به جه‌سته‌ی بگا
فه‌رمانی فریزه‌ر وایه له جه‌نگدا
جه‌نه‌ڕاڵ ده‌ڵێ سه‌لامه‌ت ده‌مه‌وێ
ئه‌گه‌ر زیندوو بێ كار مه‌یسه‌ر ده‌بێ
2
سۆلیست: ئۆكنلیك
كه چوینه سه‌ر دیلی بریندار
خوێنی ده‌چۆڕی چه‌شنی پڕ ئازار
به‌ڵام بێده‌نگ بوو وه‌ڵامی نه‌بوو
پرسیارمان ده‌كرد هه‌ر زۆر بێده‌نگ بوو
ئه‌فسه‌رێكم زۆر لێیتوڕه بوو
چه‌كی هه‌ڵكێشا ته‌قه‌ی لێ‌بكا
له‌سه‌رسه‌ری كه‌چه‌كی دانا
پاڵم پێوه‌نا نه‌مهێشت هیچ ڕوودا
كه‌چی بریندار زۆر ئازا دیار بوو
هه‌ر هیچی نه‌وت بێده‌نگ و مات بوو
فرمانم كرد سواره‌یه‌كی هه‌مه‌وه‌ند بگاته لامان
بۆ ناسینه‌وه‌ی دیل وه‌ڵامی پرسیارمان
نه‌قاله‌یه‌كیش بهێنن بۆمان
تیمی ته‌ندروست هه‌وڵدات لامان
بریندار له شاخ بهێننه خوارێ
بیشی ناسنه‌وه یارمه‌تی ده‌ربێ
وتیان هیچنییه ناوی عه‌لییه
چه‌كداری شه‌ڕه دیل به‌زه‌ییه
پاشان دیلم به‌جێهێشت
به‌سواری ئه‌سپ ڕوومكرده ته‌یناڵ
له گوێ چه‌موو ئاوی ته‌یناڵ فێنكبوومه‌وه
ماندوویم نه‌ماو زۆر حه‌سامه‌وه
شه‌و له ته‌یناڵ كاتێ مامه‌وه
كوپێك چام خوارد‌و تێر ڕه‌ویمه‌وه
یاریده‌ده‌ری ئه‌فسه‌ری سه‌ربازگه
به پرتاو هاتوو وتی له ڕێگه
كاتێ دیله‌كانم به لاڕێ هێنا
هاوارییانكرد ئه‌وه شێخه زامدار ده‌ڕوا
ده‌یه‌وێت به شاخدا كه‌مێك سه‌ركه‌وێ
به‌ڵكو نه‌گیرێ و باش ڕزگاری بێ
ده‌ستبه‌جێ دیله‌كانم هه‌موو بانگهێشتكرد
لێكۆڵینه‌وه‌م له‌گه‌ڵیان ده‌ستپێكرد
پاسه‌وانی زۆرم له‌لا بوو
چوارده‌وری دیله‌كان هه‌مووی ته‌نرابوو
یه‌كه به‌یه‌كه بۆ پرسیار با‌نگم ده‌كردن
وه‌ڵامیان ئه‌داو پاشان ده‌ڕۆشتن
گرنگیم زۆر ئه‌دا به وه‌ڵامی دیله لیڤییه‌كان
له‌گه‌ڵ وه‌ڵامی ئه‌فسه‌ری كوردی نزیك له شێخان
وه‌ڵامی هه‌مووی زۆر دڵخۆشكه‌ربوون
له ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار هه‌مووی به‌دووربوون
به‌په‌له چووم بۆ لای فریزه‌ر
جه‌نه‌ڕاڵی جه‌نگ نه‌خشه دانه‌ر
پێمگووت مژده‌بێ گرفتمان نه‌ما
سه‌ركرده‌ی كورد ئێستا لامانه
پیرۆزباییم له فریزه‌ر كرد
كه دوژمنه‌كه‌ی له به‌رده‌ستمانه
3
سۆلیست : ئه‌فسه‌رانی یه‌كه‌م گوماندار
ئێمه له گومانداین هه‌واڵ ئه‌وهابێ
سه‌ركرده‌ی كوردان له به‌ر ده‌ستابێ
4
سۆلیست : ئه‌فسه‌رانی دووهه‌م بڕوادار
زۆر بڕوامان به ئۆكنلیك هه‌یه
سه‌ركرده‌مان هه‌ر زۆر ڕاستگۆیه
كورد خۆی یه‌كییه‌تی له ناودا نییه
ده‌ستگیركردنییان زۆر ئاساییه
5
كۆرس :
ئۆكنلیك بروسكه‌ی كرد بۆ هێزی بازیان
سه‌ركرده‌ی كورد ڕێز بگرن بۆیان
به‌سه‌لامه‌تی باش بیپارێزن
ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ن گرفت دێت بۆیان
ئه‌گه‌ر سه‌ركرده ده‌ربچێ له ده‌ستییان
یاخود ده‌رباز بێت له پڕ له ناكاو
كێشه‌ی گه‌وره‌تر دێته پێشه‌وه
كۆتایی مه‌حاڵه جه‌نگ درێژ بێته‌وه
له هه‌مانكات هه‌ر گومان هه‌یه
ئایا ئه‌م كه‌یسه تاچه‌ند ڕاستگۆیه
بۆیه پێویستمان به كوردێك هه‌یه
كه زۆر ڕاستگۆبێ ئه‌م كه‌سه كێیه
تا دڵنیابین له دیلی بێده‌نگ
زۆر چاو نه‌ترسه به‌ئارام پڵنگ
6
سۆلیست :
ئۆكنلیك ده‌ڵێ 19 ی حوزه‌یرانه واین له سه‌رچنار
سه‌ربازگه‌مان هه‌ڵدا له گوێ ئاو و ژێر چنار
له‌گه‌ڵ چه‌ند سواره‌یه‌كم به‌ره‌و سلیمانی
به‌ڕێكه‌وتین بێ‌گرفت ئاسانی
دیله به‌ندكراوه‌كانی خۆمانم بینی
به بینینیان شاد بووم ته‌واوی
به‌تایبه‌تی گرینهاوسی هاوڕێم
كه پێشتر معاونی ئه‌فسه‌ر سیاسی بوشتر بوو
له 1913 پێكه‌وه له كار بووین هاوڕێم بوو
ئیتر به بینینی گرینهاوس
ئه‌فسه‌رێكی بۆندی خۆمان و
ئه‌فسه‌رێكی كوردم نارد بۆ بازیان
بۆ دڵنیا بوونه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی دیله گه‌وره‌كه‌مان
7
سۆلیست 1 :
له 23 ی حوزه‌یرانی هه‌مان ساڵدا
ئۆكنلیك به سه‌رپه‌رشتی فریزه‌ری سه‌رۆكدا
هه‌موو سوپای ئینگلیزیان ڕێكخست
بۆ نمایشی سه‌ربازی له شه‌قام پیاده كرد
له‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ری شه‌قام هاووڵاتییان
چه‌پڵه ڕێزان بوو داگیركه‌ر خۆشحاڵ
ئه‌مبه‌ری شه‌قام دیلی لیڤی بوون
كه‌سوپای فریزه‌ر ئازادی كردبوون
هه‌موو پێكه‌وه ده‌ست به سنگه‌وه
پڕ ئازار له ناخ خه‌م له ژێره‌وه
8
سولیست 2 :
جه‌نه‌ڕاڵ فریزه‌ر هێزی دابه‌شكرد
هێزه‌كانی یه‌كپارچه ڕێكخست
به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كانی شاری سلیمانی
دابه‌شی كردن بێكه‌مووكوڕی
مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ناوچه‌كان بوو
گرتنی لایه‌نگرانی شێخی نه‌مر بوو
چه‌ك له ناوچه‌كه كۆبكاته‌وه
پاكتاوی سه‌ربازی ئه‌نجامباته‌وه
9
سۆڵیست 3 :
نازانم پێكه‌نینم بێ یان دیبلۆماسی
یان ژیری عادیله‌خانم ژنێكی سیاسی
كوڕانی عادیله خانم ئه‌حمه‌د و عیزه‌ت
له هه‌ڵه‌بجه‌وه هاتنه سلیمانی
به فه‌رمانی دایكی به‌ڕێزییان
وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی وه‌سمان پاشای جافی دێرینیان
به‌خێرهاتنی فریزه‌ریان كرد
ئه‌ویش سه‌ردانی دایكیانی جوان په‌سه‌ندكرد
بڕیاریدا سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه بكات
سوپاسی پێشوازی ئه‌م ژنه بكات
پاشان نازناوی ْ{خان به‌هادووری } یان پێدا
له به‌رامبه‌ر خزمه‌ت و هاوكاری داگیركه‌ردا
یان دیبلۆماسییه‌تی بواری سیاسی‌دا
ها ها ها ها (پێكه‌نین ) چوارجار گریان به‌دوایدا
10
كۆرس :
له‌م بێنه‌و به‌ره‌یه‌دا
له هێرش بۆ ده‌ربه‌ندا
داگیركه‌ر زۆر شانازی ده‌كرد
به‌وه نابێ كه‌باسی نه‌ده‌كرد
زۆر ئاسووده بوون خۆشحاڵ سه‌ركه‌وتوو
بوكژو ببڕ ده‌سكه‌وت له مێژوو
هه‌تا ئه‌مڕۆ كه‌سه‌ده‌یه‌كه
له به‌ری ده‌خۆن كه چركه‌یه‌كه
مێژوو گورزی خۆی كه ده‌وه‌شێنێ
سه‌ده به چركه هیچكات ناپێورێ
كه داگیركراین قڕوقه‌پیان كرد
ناویانا هه‌ڵمه‌ت خۆیان قایمكرد
هه‌ڵمه‌ت بۆ سه‌ر باشووری كوردستان
11
سۆلیست :
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌م به‌دبه‌ختییه
ئه‌م داگیركارییه ئه‌م زۆر دارییه
دوو لیوا له هێزی زه‌مینی ڕێكخرا
لیوایه‌ك له هیزی سواره‌ی سه‌ربازی
فیرقه‌یه‌ك له ماشێنی سه‌ربازی
پاڵپشتی چه‌ندین تۆپهاوێژی شاخاوی
هێزی چاكسازی و خزمه‌تگوزاری
پۆلێك فرۆكه‌ی هێزی ئاسمانی
هه‌مووی به‌یه‌كجار دابارییه ده‌ربه‌ند
هه‌رباشبوو شێخمان سه‌لامه‌ت ده‌رچوو
مێژووی تۆماره و كورد ده‌ژی زیندوو
12
كۆرس :
ئینگلیزه‌كان زۆر له خه‌ڵكانی چوارده‌ور ده‌ترسان
چوارده‌وری چه‌مچه‌ماڵ هه‌رباس بوو لایان
ده‌ترسان ڕۆژێك شاڵاوبن بۆیان
بڕژێنه سه‌ریان بشكێ سوپایان
تۆڵه‌ی شێخ مه‌حمود باش بكه‌ن لێیان
پشتگیری شێخ بوون داخ بوو له لایان
بۆیه داگیركه‌ر وه‌ك هێز ، تۆقێنه‌ر
كه‌وته بۆردمان به تۆپ ، كاولكه‌ر
چوارده‌وری چه‌مچه‌ماڵی وه‌ك بێژن لێ‌كرد
خه‌ڵكی زۆر ترسان ترسی تۆقێنه‌ر
مه‌به‌ستی سوپا هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو
چوارده‌وری چه‌مچه‌ماڵ كه قین له دڵ بوو
پشتگیریكه‌رو هاوبه‌شدار نه‌بن
له شه‌ڕ دووربن و شاڵاوبه‌ر نه‌بن
13 :
سۆلیست : دوێت
بۆ جارێكی‌تر سوپای داگیركه‌ر
خۆی ئاماده‌كرد بۆ هێرشی تر
له كه‌ركوكه‌وه هێزێكی نوێی نارد
به‌ره‌و سلیمانی ڕێی هاتو نه‌هات
14
سۆلیست : دوێت
ئا لێره‌دایه كه شێخ مه‌حمودمان
سه‌ركرده‌و پڵنگ مه‌لیكی كوردمان
خۆی ته‌واو بۆ جه‌نگ به‌هێز ڕێكده‌خات
ده‌ربه‌ندی بازیان ئاماده ده‌كات
تا توانی به‌رگری جه‌نگی كرد
ڕێگری له سوپای ئینگلیز زۆر كرد
15
كۆرس :
له 17 /6 / 1919 ه دا
جه‌ناڕاڵ فریزه‌ر له سوپای ئینگلیزدا
گه‌شته ناوچه‌یه‌ك له نزیك چه‌مچه‌ماڵ
سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی ئاینده
له 18 ی حوزه‌یرانی گه‌رمی هاویندا
گه‌یشته ده‌ربه‌ند شه‌ڕ ده‌ستپێكرا
له‌شكری كوردستان شه‌ڕی زۆری كرد
شه‌ڕی قاره‌مان، چاره‌نووسی كورد
داخه‌كه‌م له‌م جه‌نگه كورد پڕچه‌ك نه‌بوو
چه‌كی نوێی شه‌ڕی سه‌ربازی نه‌بوو
پلانی شه‌ڕی هێجگار زۆر كۆن بوو
به‌رزایی شاخه‌كان به‌ده‌ست ئینگلیزبوو
شه‌ڕ دوور بوو له تێڕژانی كۆنی عوسمانی
هه‌ر سه‌ره‌تا به تۆپ په‌رتو بڵاو بوو
داخه‌كه‌م هێزی كوردستان شكا
ئاواتی سه‌رۆكمان له ژێر خاك نرا
16
سوڵیست :
لاپاڵ و پشت و به‌رزایی ده‌ربه‌ند
هه‌مووی به نهێنی به‌شه‌و ده‌گیرێ
هه‌راسانی سوپای كورد ده‌كرێ
هه‌موو په‌رت و بڵاو ده‌بن ڕاكردوو
سه‌رۆكی پڵنگ به‌رگریده‌كا
پڕیشكی ئاگر كه‌م كه‌م لێی ئه‌دا
له دوولا گیانی بریندار ئه‌بێ
لاشان و قوله‌پێی كه‌مێ ده‌پێكرێ
پڵنگ له شوێنی خۆیدا ده‌مێنێ
جه‌نگ ته‌واو ده‌بێ و بۆخۆی ده‌گیرێ
17
سۆلیست :
پتر له 48 پێژمه‌رگه‌ش حه‌یف شه‌هید ده‌بێ
300 پێژمه‌رگه‌ش به دیل ده‌گیرێ
حاجی حه‌سه‌نی مامی شێخ مه‌حمود
به‌دیل ده‌گیرێ بریندار ده‌بێ
تایه‌ر محه‌مه‌دی نوسه‌ری شێخ
شێخ حه‌مه غه‌ریبی زاوای شێخ
به برینداری ڕه‌وانه ده‌كرێن
هه‌موویان بۆ كه‌ركوك ته‌واو ده‌نێررێن
پاشان له كه‌ركوكه‌وه ده‌ستوبرد
به‌ره‌و دادگای به‌غداد ده‌نێررێن
18
كورس :
موشیر ناوێك جاشی ئینگلیز بوو
له پاڵ ئینگلیزدا دژی شێخمان بوو
پێیان ده‌گووت موشیر ئاغا
به‌ڵام به بنه‌چه هه‌مه‌وه‌ندی بوو
هه‌مه‌وه‌ندییه‌كان پشتگیری شێخ بوون
مێژوو نازانێت بۆچی دوژمن بوو
19
سۆلیست :
پڕوپاگنده‌ی زۆر هه‌یه
ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر موشیر ئاغای هه‌مه‌وه‌ند نه‌بوایه
كاتێ شێخ له پاڵ به‌رده قاره‌مان زامدار ده‌بێ
موشیر ئاغا ڕاسته‌وخۆ له‌لای ده‌بێ
ئه‌گه‌ر موشیر ئاغا نه‌بوایه سیك و هیندییه‌كان
زۆر نزیك بوو سه‌رۆكی كوردیان له ناوبردایه
ئه‌م سیك و هیندییانه له سوپای به‌ریتانی
پیاوكوژێكی سه‌یر بوون له ده‌ستوه‌شێنی و بێویژدانی
ئه‌دمۆنزیش وه‌ك مێژوو باسیان لێده‌كا
ده‌ستوه‌شێن بوون چاونه‌ترس به‌ته‌فروتونا
20
سۆلیست : دوێت
ئه‌و تاشه‌به‌رده‌ی سه‌نگه‌ری شێخ بوو
شوێنی به‌رگری و تۆڵه‌ی دوژمن بوو
ده‌ڵێن سه‌رۆكمان هه‌ر له‌و شوێنه‌دا
زامدار ده‌بێ ده‌گیرێ له بێده‌نگیدا
پڵنگ زامداربێ هیچ ورتكه ناكا
له شوێنی خۆیدا ئیسراحه‌ت ده‌كا
چاو ده‌گێڕێ به چوارده‌وری خۆی
هێزێك په‌یدابێت چاره‌سه‌ری كا
نه‌ته‌وه‌ی كورد شانازی ده‌كا
به‌و شوێنه‌ی سه‌رۆك به‌رگری ده‌كا
ناویان لێنا به‌رده قاره‌مان
په‌ناگه‌ی پڵنگ سه‌رۆكی كوردان
جه‌میل ڕۆژ به‌یانیش ئه‌م باسه ده‌كا
ده‌ڵێن ئه‌م شه‌ڕه له 22 ی نیسانی 1919 له مێژوو ڕویدا
21
سۆلیست :
له شه‌وی 18 ی حوزه‌یرانی 1919 دا
سوپای به‌ریتانی بۆ سلیمانی ده‌ڕوا
له نیوه‌ی ڕێگا تووشی شه‌ڕده‌بن
له گه‌ڵ پاشماوه‌ی له‌شكری كوردا
ئینگلیزه‌كان تێكیان ده‌شكێنن
به‌چه‌كی زۆر قورس به‌ره‌نگار ده‌بن
به‌شێك له سوپای هێزی داگیركه‌ر
له 7 ی سه‌ر له به‌یانی خێرا‌و زۆر زووتر
ده‌گه‌نه سلیمانی ته‌واو ده‌ست و برد
هه‌موو دیله‌كان كه به‌ند كرابوون
ئینگلیزبوون له‌شه‌ڕدا ده‌ستگیركرابوون
ڕزگارییان ده‌كه‌ن به‌یه‌ك شاد ده‌بن
وه له 12ی نیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژدا
فریزه‌ری جه‌نه‌ڕاڵ ده‌گاته سلیمانی
پڕ مه‌به‌ست كتوپڕ زۆرله ناكاودا
22
سۆلیست 1 :
له 25 ی حوزه‌یرانی هه‌مان ساڵدا
گوندی وێڵه‌یه‌ر زوو داگیركرا
چه‌ندین چه‌ك ده‌ستی به‌سه‌را گیرا
ئازووقه‌یه‌كی زۆر له‌م گونده برا
گوندی وێڵه‌یه‌ر هێزی شۆڕش بوو
جێگه‌ی متمانه‌ی شێخی نه‌مر بوو
23
سۆڵیست 2 :
ئه‌م گونده له ڕۆژهه‌ڵاتی سلیمانییه
گه‌رووی ده‌ربه‌ندی شاخی گۆیژه‌یه
له پشت گوندی قڕگه‌ی دێرینه
شوێنی حه‌وانه‌وه‌و كاروان ڕۆشتنه
كاروانه‌كان لێره‌وه ده‌ڕۆن
بۆ شارباژێرو به‌رزنجه ده‌چن
24
سۆلیست 1 :
سوپای به‌ریتانی به‌ڕێكه‌وتن بۆ داریكه‌لی
ڕۆژی 27ی حوزه‌یران چونه‌ته ناوی
ته‌واو پشكنینی خۆیانیان تیاكرد
چه‌ندین گوندی سلیمانیشیان كێوماڵ كرد
گوندی داریكه‌لی گوندی شێخمان بوو
كاتی خۆی له‌وێ نیشته‌جێی ژین بوو
20 كم له خوارووی ڕۆژئاوای سلیمانییه
كه‌مێك ڕۆشتن بۆی تیایدا سه‌ختییه
25
سۆلیست 2 :
هێزێكیتری سوپای ئینگلیز
بۆ گرتنی هه‌ڵه‌بجه ڕێیان گرته‌به‌ر
له نیوه‌ی ڕێگا چه‌كدارانی كورد
شاڵاویان بۆ بردن زیانیان لێكه‌وت
به‌ڵام داخه‌كه‌م به چه‌كی قورس و تۆپ و ته‌یاره
شۆڕشگێڕانمان شكان دووباره
ئیتر له 28 ی حوزه‌یرانی ئه‌و ساڵه
چونه ناو هه‌ڵه‌بجه زۆر دڕندانه
26
سۆلیست 1 :
له هه‌مان ڕۆژی داگیركردنا
سریه‌یه‌كیتری سوپای به‌ریتانی
گه‌یشتنه هه‌ڵه‌بجه بۆ هێرش به‌ره‌و عه‌بابه‌یلێ
گوندی عه‌بابه‌یلێیان ته‌واو داگیركرد
هه‌موو شوێنێكی گوندیان كێوماڵ كرد
27
سۆلیست 2 :
گوندی عه‌بابه‌یلێ له وه‌ختی خۆیدا
3 میل دووربووه له نێوان هه‌ڵه‌بجه‌دا
به‌ڵام ئێستا جۆرێكیتره
له سنووری شاره‌وانییه‌وه یه‌ك كم ه
گوندێكی دڵفڕێن هێجگار زۆر خۆشه
800 م له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه
لێره‌وه شاره‌زوورو هه‌ڵه‌بجه له به‌رچاو ده‌شته
كه ده‌ڕوانیته ڕۆژئاوا‌و خوارو
ته‌واو دڵگیره به‌بێ ئه‌ندازه
عه‌بابه‌یلێ له بناری ڕۆژئاوای شنروێیه
شنرۆێ شاخێكی هێجگار دڵگیره
2017 م به‌رزه له ئاستی ده‌ریاوه
بێهاوتایه جوان له‌م گه‌ردونه
له لوتكه‌ی به‌فری میری سه‌یركه
سنووره له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه
كوردستانی دابه‌شكراو بێبه‌ش له ژیانه
28
سۆڵیست :
كاتێ سوپای ئینگلیز عه‌بابه‌یلێی گرت
هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ی زۆر ترسیان لێ‌نیشت
هه‌مووی ڕه‌ویانكرد له‌گوند چونه‌ده‌ر
ئه‌و ناوه چۆڵ‌بوو خه‌ڵك ده‌ربه‌ده‌ر
ئه‌یانزانی دوژمن كه داخ له دڵه
هه‌مووی به‌یه‌كجار پشتگیری شۆڕشه
هه‌مووی پێكه‌وه پێشمه‌رگه‌ی ئازا
دۆستی شێخ مه‌حموود هه‌رده‌م به وه‌فا
چه‌ندجار شاڵاویان بۆ قشڵه داوه
قشڵه‌ی سلیمانی له جه‌نگ ناسراوه
شوێنی ئێستای ده‌بۆكه‌ی سلیمانی
له‌سه‌ره‌تای شه‌قامی مه‌وله‌وی
ده‌بۆكه چاڵ بوو دیبه‌كه‌ی ناوبوو
دیپ به ئینگلیزی چاڵی گه‌وره بوو
شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی سوپای ئینگلیز بوو
هه‌میشه شاڵاوی شۆڕشی له‌سه‌ر بوو
29
سۆڵیست :
بژی پێشمه‌رگه‌ی شێخی نه‌مرمان
عه‌بابه‌یلییه‌كان دۆستی شۆڕشمان
چه‌ندجار ته‌قه‌یان له فڕۆكه كردووه
له قشڵه‌ی سلیمانی قه‌لفڕیان كردووه
نه‌یانهێشتوه بنیشێته‌وه
كاپتن لیز ڕزگاركه‌ن له‌وێ به‌ند بووه
30
سۆڵیست :
سریه‌یه‌كی سوپای به‌ریتانی
مه‌شقپێكراو به‌چه‌كی قورس و تۆپی شاخاوی
شاڵاوی برد بۆ ناوچه‌ی خورماڵ
خورماڵی بێ چه‌ك ماڵ به‌بێ ماڵدار
له باخ له‌كار بوون بۆ پژێوی ژیان
هه‌ژار كه‌مده‌ست زۆر بێده‌ره‌تان
سریه‌ی سه‌ربازی بێده‌نگ چونه ناو
خورماڵیان گرت ده‌ستوبرد به‌پرتاو
ناوبه‌ناو ته‌قه‌ش ده‌كرا له ناكاو
ته‌قه‌كان زۆر نه‌بوو هه‌مووی دووربوو واته بیستراو
كه‌س سامی نه‌بوو ئینگلیز له‌وێ بوو
له تاو هه‌ژاری به‌س خه‌می نان هه‌بوو
31
سۆڵیست :
له‌مانگی ته‌موز له هه‌مان ساڵدا
كیوماڵی هه‌ڵه‌بجه‌و سوله‌یمانی كرا
سوپای داگیركه‌ر زۆر وردبینییانه
ده‌گه‌ڕا بۆ چه‌ك تایبه‌تییانه
پاشان هه‌رچی دۆست و لایه‌نی شێخی نه‌مربوو
ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كراو جێگه‌ی زیندان بوو
له زیندانیش هه‌ر سزا ده‌دران
به دوژمنی ئینگلیز سه‌رژمێر ده‌كران
32
سۆڵیست :
له 20 ی ته‌موز قه‌ره‌داخ گیرا
كێوماڵی گوندی ده‌وروبه‌ر كرا
تاوه‌كو دوزخورماتو سه‌رانسه‌ر پشكێنرا
لایه‌نگرانی شۆڕشی كورد هه‌مووی گیرا
ئه‌وه‌ی چه‌كی هه‌بوو ، چه‌ك براو لێی سه‌نرا
پاش ئه‌م سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازییانه‌ی سوپا
باره‌گای سه‌ربازی له ده‌ره‌وه‌ی سلیمانی دانرا
33
سۆلیست :
له 6 ی ئابی 1919 سوپای گورگ ئاسا
ئامێدی بامه‌ڕنیش هه‌ر ته‌واو گیرا
دووناوچه‌ی دێرینی كوردستانن
پێشتر عه‌شره‌تی كویان سه‌رۆكیان بوو
دژی ئینگلیز زۆر هه‌ڵوێستدار بوون
چه‌نده‌ها جه‌نگیان له‌گه‌ڵ كردبوون
34
كۆرس :
ئه‌وه‌ی كه مێژوو ڕاست پێمانده‌ڵێت
هه‌ندێ عه‌شره‌تی كوردی هه‌بوون به هه‌ڵوێست
دڵسۆزی شێخ بوون پشت و پشتیوان
هه‌میشه یارمه‌تیده‌ر بوون له جه‌نگی كوردستان
هیچكات بۆ دوژمان سه‌ر نه‌وی نه‌بوون
چه‌ك له‌شان و ئازا‌و نه‌به‌رد بوون
شه‌ڕی پارتی زانی زۆریان كردووه
سوپای ئینگلیز په‌رێشان بووه
ئه‌م چه‌شنه له شه‌ڕی پارتیزانی كورد
سوپای دوژمنی پڕ زیان كردووه
به‌ریتانییه‌كان به سوپای پیاده
نه‌یانتوانیوه له پارتیزان به‌ن
ناچاربوو به فڕۆكه له هۆزه‌كان به‌ن
ڕۆژانه كوشتاری زۆریان لێبده‌ن
هێزی ئاسمانی به‌ریتانی زۆر بێبه‌زه‌ییانه
له كوردیان داوه شه‌لوكوێرانه
ده‌ستیان نه‌پاراست له كوردی هه‌ژار
بێچاره‌نووس ما وه‌ك مێژوو له ژیان
ئێستاشی له‌سه‌ربێ تاكه قه‌ومێكه
بێناسنامه‌و له جیهان به‌جێماو
ئێستاش داگیركه‌ر گورگی جارانه
له به‌رگێكیتر هاوسه‌نگ دیاره
بژی كورد بژی كوردستان
بژی شێخ سه‌عید .قازی و بارزان
بژی شێخی نه‌مر سه‌ركرده‌ی كوردستان
هه‌ر به‌و ده‌رده‌ش ڕۆی مامی نه‌مرمان
سه‌رچاوه :
وتار / هیوا عوسمان
كوردستانی نوێ / دووشه‌مه 5/7/2021
1/8/2021 - 29/8/2021
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25