وێستگەیەكی چارەسەركردنی ئاو لەسەر فوڕات دروستدەكرێت
جیهان 06:48 PM - 2022-06-20
وەزارەتی ئاودێری و سەرچاوە ئاوییەكانی میسڕ رایگەیاندووە وەفدێكی میسڕ ئامادەیی نیشانداوە سەردانی عیراق بكات و وێستگەیەكی زەبەلاح بۆ چارەسەركردنی ئاو لە هاوشێوەی وێستگەی ئاوی دەریای بوقری میسڕیی لەسەر رووباری فوڕات دروستبكات.
وەزارەتی ئاودێری میسڕیی راپۆرتێكی تایبەتی ئامادەكردووە كەتێیدا توێژینەوەی كردووە لەبارەی دروستكردنی وێستگەیەكی چارەسەری ئاو لەعیراق لەهاوشێوەی وێستگەی چارەسەری ئاوی دەریای بوقر بۆ پاككردنەوەو شیرینكردنی ئاوی رووباری فوڕات لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی كەمئاوی لەرووبارەكە لەهەر سێ پارێزگای عیراق (ناسڕییەو دیوانییەو بەسڕە).
لەو بارەیەشەوە محەمەد عەبد ئەلعاتی وەزیری ئاودێری و سەرچاوە ئاوییەكانی میسڕ رایگەیاندبوو لەبەر رۆشنایی ئەو خاڵانەی كە پێشتر لەگەڵ ئەندازیار مەهدی رەشید ئەلحەمدانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق رێككەوتنیان لەسەر كرابوو سەبارەت بەئاڵوگۆڕی سەردانە هونەرییەكانی نێوان هەردوو لایەن بۆ سوودوەرگرتن لەئەزموونەكانی وڵاتی میسڕ لەبواری ئیدارەی ئاودا، هەریەك لە د.محەمەد هەیكەل راوێژكار لەوێستگەی چارەسەری ئاو لەدەریای بوقر و د.حسێن ئەلجەمال بەڕێوەبەری پەیمانگای توێژینەوەكان لەئاوی بەردراوە سەردانی عیراقیان كردو توێژینەوەیان كرد لەبارەی پێشنیارەكانی تایبەت بە چارەسەركردن و بەكارهێنانەوەی ئاو لەعیراق.
PUKmedia ئاژانسەكان
هەواڵی زیاتر
-
عەمار حەکیم لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی جەختمان لەکۆتایی هێنان بەچەقبەستووی سیاسی کردەوە
12:23 AM - 2022-07-07 -
راپەڕین .. كەسێك بەرووداوی هاتوچۆ گیانیلدەستدا
11:13 PM - 2022-07-06 -
قوباد تاڵەبانی: یاسای كار بازاڕ و كەرتی تایبەت زیاتر دەبوژێنێتەوە
09:45 PM - 2022-07-06 -
وەزیری تەندروستی عیراق بۆ دەرچوانی پزیشكی كەركوك بڕیارێك دەردەكات
08:48 PM - 2022-07-06
ئەمانەش ببینە
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: ناچینە ژێر باری فشارەكانی حكومەتی فیدڕاڵ
06:46 PM - 2022-07-06
سەرۆك بافڵ: یەكێتی لەسەرەتاوە لەگەڵ تەوافوق بووە
04:06 PM - 2022-07-06
حكومهت بهرهسمی پشووهكانی جهژنی راگهیاند
03:28 PM - 2022-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
مامۆستایەکی زانکۆ: هیچ پرۆسەیەک نابێتە جێگرەوەی سەرژمێری دانیشتوان
عیراق 01:36 PM - 2022-07-06 -
هەڵمەتی دەستگیركردنی قاچاغچییەكان دەستپێدەكات
جیهان 01:33 PM - 2022-07-06 -
كوتانی شێرپەنجەی مەمك گەشەی پێدەدرێت
جیهان 01:08 PM - 2022-07-06 -
وەزارەتی تەندروستی ئامادەكاری بۆ رۆژانی جەژن دەكات
کوردستان 12:14 PM - 2022-07-06 -
حەوت تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی سلێمانی دەستگیردەكرێن
کوردستان 11:46 AM - 2022-07-06 -
دوو كارمەندی كۆمپانیای نەوت گیانلەدەستدەدەن
عیراق 11:08 AM - 2022-07-06 -
دوکان.. ئامادەکاری بۆ رۆژانی جەژن دەکرێت
کوردستان 10:41 AM - 2022-07-06 -
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی فشارەكانی وەزارەتی نەوتی عیراق كۆدەبێتەوە
کوردستان 10:02 AM - 2022-07-06