riklam

پەیوەندی نێوان زەهایمەر و ئۆمیگا سری چییە؟

تەندروستی 10:15 AM - 2022-06-20

هەرچەندە تاكو ئێستا هۆكارەكانی توشبوون بە زەهایمەر نەزانراوە بەڵام پزیشكان گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی كە بەكارهێنانی ئۆمیگا سری رێگرە لە كەمكردنەوەی لەبیرچوونەوە بە شێوەیەكی بەرچاو.

پزیشكەكانی جیهان تاكو ئێستا بەردەوامن لە لێكۆڵینەوە و گەڕان  بۆ تێگەیشتن لە نەخۆشی زەهایمەر و حاڵەتەكانی توشبوونی مرۆڤ بەو نەخۆشییە، هاوكات تاكە چارەسەر تاكو ئێستا دۆزرابێتەوە بۆ نەخۆشییەكە بریتییە لە بەكارهێنانی حەبی ئۆمیگا سری كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی توشبوون بە نەخۆشییەكە، هەرچەندە بە شێوەیەكی تەواو چارەسەری ناكات تەنها مەترسی لەبیرچوونەوە بە رێژەی 49% لەسەر مرۆڤ كەمدەكاتەوە.

هەروەها لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە تەندروستی ئەو كەسانەی كە بەشداریان كردووە لە چەند توێژینەوەیەكی تەندروستیدا كە تەمەنیان لە 65 ساڵ كەمترە و تووشی گرفتی لەبیرچوونەوە نەبوون هۆكارەكەی بۆ بەكارهێنانی حەبی ئۆمیگا سری دەگەڕێننەوە.

PUKmedia ئەلعەرەبیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket