riklam

پەرلەمانتارێکی هەدەپە هەڕەشەی دەرکردنی لێدەکرێت

جیهان 05:07 PM - 2022-06-18

داواکاری گشتی ئەنقەرە، داوا لە وەزیری یاساو دادی تورکیا دەکات کە رێگای پێبدرێت لاپەڕەی لێکۆڵینەوەی یاسایی بکرێتەوە دژی خاتوو سالیحە ئایدینیز پەرلەمانتار سەر بە پارتی دیموکراتی گەل(هەدەپێ).

 

خاتوو سالیحە پەرلەمانتارێکی کوردە و جگەلەوەی سەر بە لیستی هەدەپەیە لەهەمانکاتدا هاوسەرۆکی پارتی هەرێمی دیموکراتیشە کە ئەو پارتە بریتییە لە لقێک لە پارتی دیموکراتی گەل.

 

سەرچاوەیەک لە نووسینگەی داواکاری گشتی دادگای ئەنقەرە رایگەیاند، ئەوپەرلەمانتارە تاوانبارە بە خۆتووڕەکردن وتوندووتیژی گیانی دژی هێزە ئەمنیەکان و پۆلیسو سازدانی خۆنیشاندان بەبێ وەرگرتنی روخسەتی یاسایی.

 

پاش ئەوەی وەزیری یاسا و داد لە داواکەی داواکاری گشتی کۆڵییەوە، ناوەڕۆکی ئەوداوایەی نارد بۆسەرۆکی تورکیاو بۆ پەرلەمان، تێیدا داوایلێکردن کە فەرمانی دەرکردنی بدرێت وسزای یاسایی بدرێت.

 

نووسینگەی داواکاری گشتی خاتوو سالیحە، بەوەش تاوانبار دەکات کە هەوڵیداوە دانوستان بکات لەگەڵ پۆلیسدا بۆئەوەی رێگرییەکانی پۆلیس لادات و ڕێگا نەدات پۆلیس ئەرکە یاساییەکان جێبەجێ بکات هەرلەوکاتانەدا هەستاوە بە بەرگری و پاڵیناوە بە پۆلیسەکانەوە.

 

پاش ئەوەی کەیسی ئەو پەرلەمانتارە دەگاتە دەستی ڕەجەب تەیب ئۆردوگان سەرۆک کۆماری تورکیا، بەتووندی هەڕەشەی لەوپەرلەمانتارە کردوو وتی (ئەوپەرلەمانتارە ئەبێت نرخی ئەو هەڵسووکەوتەی بداتەوە لەبەرامبەر دادوەردا و بەپێی یاسا سزابدرێت،

بەزووترین کاتیش متمانەی ئەندام پەرلەمانێتیشی لێوەرئەگرینەوە، بۆی ئەسەلمێنین کە کەسانی وەک ئەوجێگای نابێتەوە لەم وڵاتەدا).

PUKmedia حەمە عوسمان 
س/ لە میدیاکانی فەڕەنساوە  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket