riklam

عیراق قەرزەكەی ئێران دەداتەوە

عیراق 01:32 PM - 2022-06-16

وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاند: عیراق  یەك ملیار و 600 ملیۆن دۆلار قەرزی داوەتەوە بە ئێران.

جەواد ئەوجی وەزیری نەوتی ئێران لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: پاش چەند مانگ گفتوگۆ لە ڕیگەی دیپلۆماسییەوە، عیراق ئەو یەك ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری كە بە ئێران قەرزدار بوو، ڕادەستی وڵاتەكەی كردۆتەوە.

ئێران لەساڵانی ڕابردوودا بڕی یەك ملیار و 600 ملیۆن دۆلار گازی بۆ عیراق هەناردەكردبوو بەمەبەستی بەرهەمهێنانی كارەبا.  

 وەزیری نەوتی ئێران ئاماژەی بەوەشكردووە كە لەسەرەتای ئەمساڵەوە ڕێژەی هەناردەكردنی گازی ئێران بۆ عیراق 25% زیادی كردووە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket