riklam

سه‌رۆك بافڵ: ئێمه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌گه‌ڵ سازان و لێكتێگه‌یشتن و گفتوگۆدا بووین

کوردستان 10:15 PM - 2022-06-15

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ماڵی مام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ ره‌ییان كلدانی، ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی بابلیون.

له‌ دیداره‌كه‌دا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی تیشكی خسته‌سه‌ر دوایین گۆڕانكاری و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت حكومه‌تێكی به‌هێز بونیادبنێین و سیاده‌ی وڵات بپارێزین، ئه‌وا پێویسته‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌، پێكهاته‌ و مه‌زهه‌بییه‌كان له‌به‌رچاو بگیرێن و رۆڵیان هه‌بێت له‌ حكومه‌تی داهاتووی عیراقدا، تایبه‌تمه‌ندی عیراق به‌و شێوه‌یه‌یه‌ و ده‌بێت رێز له‌ هه‌موولایه‌ك بگیرێت.

له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ده‌ربازكردنی عیراق له‌و دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ی تێیكه‌وتووه‌ سه‌رۆك بافڵ رایگه‌یاند، ئێمه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌گه‌ڵ سازان و لێكتێگه‌یشتن بووین و بڕوامان به‌ زمانی گفتوگۆ هه‌بووه‌، چونكه‌ پێمانوایه‌ ئه‌وه‌ ته‌نیا چاره‌سه‌ره‌ و ده‌بێت هه‌موومان پێكه‌وه‌ هه‌وڵی به‌رپرسیارانه‌ و نیشتمانییانه‌ بده‌ین بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه‌ و ئاڵنگارییه‌كان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket