riklam

خاتوو شاناز: کاربکەین بۆ بەهێزترکردنی پێگەی یەکێتی

کوردستان 07:53 PM - 2022-06-15

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێری مەكتەبی سیاسی (ى.ن.ک) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانى (سلێمانی، چەمچەماڵ، گەرمیان، راپەڕین، شارەزوور)، ئەمڕۆ ١٥ى حوزەیرانى ٢٠٢٢ لەنووسینگەى تایبەتى خۆى لەشارى سلێمانى، پێشوازیکرد لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی کوردستان.

لەو دیدارەدا سەرباری تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا پیرۆزبایی لەخاتوو شاناز کرد بەبۆنەى گرتنەئەستۆی ئەرکی سەرپەرشتیاریی مەڵبەندەکانی (سلێمانی، چەمچەماڵ، گەرمیان، راپەڕین، شارەزوور) و هیواى خواست وەک هەمیشە هەوڵ و هەنگاوەکانی ئایندەشى لەم ئەرکە نوێیەدا لەبەرژەوەندی یەکێتی و بووژاندنەوەى زیاتری رێکخستنەکان و باشترکردنى گوزەرانى خەڵک بکەوێتەوە و لەم ڕووەوە پشتیوانى خۆی بۆ دووپاتکردەوە.

لاى خۆشیەوە، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، وێڕاى دەربڕینى سوپاسگوزارى بۆ سەردان و هەڵوێستى دڵسۆزانەیان، دووپاتیکردەوە کە پێویستە هەموان کاربکەین بۆ بەهێزترکردنی پێگەی یەکێتی تابیکەینەوە بەیەکێتییەکەی جەنابی مام جەلال.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket