riklam

شه‌پۆلێكی سكچون و رشانه‌وه‌ سلێمانی گرتووه‌ته‌وه‌

کوردستان 02:51 PM - 2022-06-15

شه‌پۆڵێكی سه‌ختی سكچون و رشانه‌وه‌ سلێمانی گرتوه‌ته‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی جمهوری هه‌ناوی سلێمانییش هۆشداریی ده‌دات.

د.داهات حه‌وێزی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی جمهوری هه‌ناوی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ته‌نها ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ 80 نه‌خۆشی سكچون و ڕشانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشانه‌ی جمهوری سلێمانی داخل كراوه‌.

وتیشی: زۆرێك له‌ نه‌خۆشه‌كان به‌هۆی توندی حاڵه‌ته‌كان تووشی سستبونی گورچیله‌ و تێكچوونی كانزاكان بون.

هه‌روه‌ها داوایكرد، كه‌خۆتان به‌دووربگرن له‌ خواردنی ناته‌ندروست له‌كاتی سكچون و ڕشانه‌وه‌ ئاو و شله‌مه‌نی و شتی سووك زۆر بخۆن و خۆتان به‌دووربگرن له‌ هیلاكبوون و گه‌رمابوونی زۆر.

هه‌روه‌ها كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن، ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی نه‌خۆشی گورچیله‌ و زه‌خت و شه‌كره‌ پێویسه‌ زوو چاره‌سه‌ری تایبه‌ت وه‌رگرن.

پێویسته‌ له‌كاتی توندبونی حاڵه‌ته‌كان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌ن.

چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانین بۆ دڵنیا بوون له‌ په‌تای كۆلێرا.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket