riklam

تووشبووان به‌ ئاوڵه‌ی مه‌یموون له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فریقا ھه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

جیهان 03:25 PM - 2022-06-09

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیھانی ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی تووشبووانی ئاوڵه‌ی مه‌یموون ھه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌ و ھۆشداری توند ده‌دات له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه‌.

تیدرۆس ئه‌دھانۆم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیھانیی ڕایگه‌یاند، مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئاوڵه‌ی مه‌یموون له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌فریقا ڕاسته‌قینه‌یه‌ و نابێت ئه‌و مه‌ترسیه‌ پشتگوێ بخرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ ھه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌ ٢٩ وڵاتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فریقا تۆمار كراوه‌، به‌ڵام ھیچ حاڵه‌تێكی گیان له‌ ده‌ستدان له‌و وڵاتانه‌ تۆمار نه‌كراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیھانیی ڕاشیگه‌یاندووه‌، نه‌خۆشی ئاوڵه‌ی مه‌یموون زیاتر مه‌ترسی له‌سه‌ر منداڵان و ژنانی دوو گیان دروست ده‌كات، بۆیه‌ به‌ پێویستی ده‌زانێت چاودێرییه‌كی زیاتری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ بكرێت و ڕێكاری پێویست بۆ كۆنترۆڵكردنی بگیرێته‌به‌ر.

PUKmedia کوردساتنیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket