riklam

کتێبی یادەوەرییەكانی ئیسماعیل بێشکچی بڵاوكرایەوە

کوردستان 06:51 PM - 2022-06-08

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2022/6/8 لە باخچەی رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت لە سلێمانی، رێوڕەسمێک بۆ ناساندنی کتێبی (یادەوەرییەکان) لە نووسینی ئیسماعیل بێشکچی ، بە ئامادەبوونی وەرگێڕی كتێبەكە  ”محەمەد عزەدین” بەڕێوەچوو. 
سەرەتای مەراسیمەكە بە وەستانی ساتێك بۆ گیانی پاكی نوسەر و وەرگێڕ ” عەزیز گەردی” كە چەند رۆژێك لەمەوبەر كۆچی دوایی كرد ، دەستیپێكرد . 

دواتر وەرگێڕ ” محەمەد عزەدین” لە وتەیەكدا باسی ژیان و بەرهەمەكانی ئیسماعیل بێشكچی و بەتایبەت ناوەڕۆكی كتێبی ” یادەوەرییەكان” كرد و وتی: گرنگە ئێمەی وەرگێڕ هەموو نوسین و بەرهەمەكانی بێشكچی بكەین بە كوردی و پێشكەشی خوێنەری كوردی بكەین.

 

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket