فه‌ڕه‌نسییه‌كان نوێنه‌ره‌كانیان له‌په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێرن
جیهان 05:02 PM - 2022-06-08
له‌چواررِۆژی داهاتوودا فه‌رِه‌نسیه‌كان دووباره به‌ره‌و سندوقی ده‌نگدان ده‌چنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانیان له‌په‌رله‌مان.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 12ی حوزه‌یران، خولی یه‌كه‌می ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانتار له‌په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌كات، له‌ئێواره‌ی هه‌مانرِۆژیشدا دوو لیست ده‌مێنێته‌وه بۆ خولی دووه‌می كۆتایی رِۆژی 19ی ئه‌م مانگه .
نزیكه‌ی 48 ملیۆن فه‌رِه‌نسی ده‌توانن به‌شداربن بۆ هه‌ڵبژاردنی 577 په‌رله‌مانتار، هه‌موو فراكسیۆن و لیستێك پێویستی به‌لایه‌نی كه‌م 298 په‌رله‌مانتار هه‌یه بۆئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ته‌واو له‌په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بكات.
به‌نزیكبوونه‌وه‌ی رِۆژی ده‌نگدان، هه‌موو لیسته‌كان له گه‌رمه‌ی هه‌ڵبژاردندان، له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كانیان و پۆسته‌ری كاندیده‌كانیان و داكۆكیكردن له پرۆگراماكانیان له‌میدیاكاندا و دانانی كه‌مپین له‌شاره‌كانداو سه‌ردانی هاووڵاتیان ده‌رگابه‌ده‌رگا به‌مه‌به‌ستی هاندانیان بۆ ده‌نگدان .
به‌پێی دوارِاپرسی، هاوپه‌یمانی سه‌رۆكایه‌تی (پێكه‌وه) واته حزبه‌كه‌ی ماكرۆن (ژیانه‌وه) و بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسی،ئاژیر، هۆریزۆن ناوه‌نده‌رِاسته‌كان،پشتگیری سه‌رۆك ماكرۆن ده‌كه‌ن هه‌تائێستاش به‌رِێژه‌ی له28٪ مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن له‌خولی یه‌كه‌مدا، به‌رامبه‌ر به لیستی (یه‌كێتی چه‌په‌كان) به‌سه‌رۆكایه‌تی میلانشۆن به‌رِێژه‌ی له27،5 ٪ به‌ده‌ستئه‌هێنێت بۆ خولی دووه‌م، به‌مشێوه‌یه ده‌بینین كه ئه‌و دوو لیسته زۆرنزیكن له‌یه‌كه‌وه، هه‌ر ئه‌و دوولیسته‌ش به‌پێی رِاپرسیه‌كان ده‌چنه خولی دووه‌مه‌وه كه وابرِیاره له رِۆژی دووشه‌ممه‌ی 19ی ئه‌م مانگه‌دا به‌رِێوه‌بچێت .
له‌لایه‌كیتره‌وه به‌پێی هه‌ندێك رِاپرسی تر پێده‌چێت كه لیسته‌كه‌ی ماكرۆن نه‌توانێت زۆرینه مسۆگه‌ر بكات، هه‌ربه‌پێی هه‌مانرِاپرسی پێده‌چێت (یه‌كێتی نوێی میللی ئیكۆلۆژی سۆشیال) یه‌كێتی چه‌په‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی جانلیوك میلانشۆن، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت و 200كورسی مسۆگه‌ر ده‌كات له‌په‌رله‌مان به‌و شێوه‌یه، میلانشۆن پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت و شێوازی حوكمكردنی هاوبه‌ش به‌جیاوازی دوو بیروو باوه‌رِی سیاسی جیاواز دێده‌پێشه‌وه (كۆهه‌بیتاسیوون).
شایه‌نی به‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ئه‌م شێوه حكومكردنه یه‌كمجارنیه له فه‌رِه‌نسا، تائێستا له‌ماوه‌ی 5هه‌مین سیستمی كۆماری فه‌رِه‌نسادا سێ‌جار دووباره‌بوه‌ته‌وه ئه‌وانیش ،له‌ساڵی 1986و1993و1997 .
فه‌رِه‌نسیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌نگیانداوه
بۆ ئه‌و فه‌رِه‌نسیانه‌ی كه له ده‌روه‌ی وڵات ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، رِۆژی 4ی ئه‌م مانگه له كیشوه‌ری ئه‌مریكا له‌رِێگای باڵوێزخانه‌كانه‌وه‌و له‌رِێگای تۆرِی ئینته‌رنێته‌وه ده‌نگیانداوه بۆخولی یه‌كه‌م و رِۆژی 5ی ئه‌مانگه‌ش ئه‌و فه‌رِه‌نسیانه‌ی له وڵاتانی تری دنیا ده‌ژین به‌هه‌مانشێوه ده‌نگیانداوه بۆ خولی یه‌كه‌م، به‌ڵام رِۆژی 18ی ئه‌م مانگه ئه‌و فه‌رِه‌نسیانه‌ی له‌كیشوه‌ری ئه‌مریكادا ده‌ژین ده‌نگده‌ده‌ن بۆ خولی دووه‌م واته رۆژێك پێشتر له‌گه‌ڵ ده‌نگدان له‌فه‌رِه‌نسا و بۆ وڵاتانی تری دنیا رِۆژی 19ی ئه‌م مانگه هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌نگدان بۆخولی دووه‌م له‌فه‌رِه‌نسا ده‌نگده‌ده‌ن.
له ده‌ره‌وه‌ی فه‌رِه‌نسا 708 بنكه‌ی ده‌نگدان دامه‌زراوه له 435 جێی جیاوازدا بۆ هه‌ڵبژاردنی 11 په‌رله‌مانتار بۆ نوێنه‌رایه‌تی په‌رله‌مان له ده‌ره‌ره‌ی فه‌رِه‌نسا .
به‌پێی رِاگه‌یاندنێكی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌و ئه‌وروپا رێژه‌ی به‌شداربوان گه‌یشتۆته له‌٪22،51 بۆ خولی یه‌كه‌م له‌وانه‌ش :
- ده‌نگدان له‌رِیگای ئه‌نتیرنێته‌وه له‌٪17،32 بووه.
- ده‌نگدان له‌رِێگای سندوقی ده‌نگدانه‌وه له‌٪5،10بووه.
- ده‌نگدانیش له‌رِێگای وه‌كاله‌ته‌وه له‌٪0،09 بووه .
بۆخولی دووه‌میش هاووڵاتی فه‌رِه‌نسی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆخولی دووه‌م له 15و18 ئه‌م مانگه‌دا ده‌توانن ده‌نگبده‌ن.
وه‌زاره‌تی كاروباری ئه‌وروپاوده‌ره‌وه ،دوێنێ 7ی مانگ سه‌رئه‌نجامی ده‌نگدانی خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان ئاشكراكرد به‌مشێوه‌یه‌یخواره‌وه:
لیستی هاوپه‌یمانی (پێكه‌وه)ی سه‌رۆك ماكرۆن رێژه‌ی له‌٪45،09 ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ده‌ستهێناوه .
لیستی (یه‌كێتی نوێی میللی و ئكۆلۆژی سۆشیال) واته یه‌كێتی به‌ره‌ی چه‌پ ،رِێژه‌ی له‌٪21،92 به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌و دوو لیسته شانسی به‌شداریكردنیان ده‌بێت بۆخولی دووه‌م هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌رئه‌نجامی له‌فه‌رِه‌نسا كه ئێواره‌ی رِۆژی 12 ی ئه‌م مانگه رِاده‌گه‌یه‌نرێت، لیسته‌كانی تر رِێژه‌ی ده‌نگدان بۆیان له ٪10 كه‌متره .
ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه بۆ په‌رله‌مان بۆ فه‌رِه‌نسیه‌كان و پارته سیاسیه‌كان گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ، رِه‌نگه ئه‌مجاره كتوپرِیه‌كی چاوه‌رِواننه‌كراو بێته‌پێشه‌وه ئه‌ویش به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه رِۆژبه‌رِۆژ بژێویی ژیانی فه‌رِه‌نسیه‌كان قوورسترده‌بێت و نرخی كاڵا‌و كه‌لوپه‌ل وخواردن و سوته‌مه‌نی، به‌هۆی شه‌رِی ئۆكرانیا و رِوسیاوه گرانترده‌بێت و خه‌ڵكی توانای كرِینیان نه‌ماوه وبه‌ئاشكرا دیارده‌ی هه‌ژاری له كۆمه‌ڵگای فه‌رِه‌نسیدا به‌ده‌رئه‌كه‌وێت و رِاژه‌ی له‌خوار هه‌ژاریه‌وه به‌ئاشكرا ئه‌بینرێت كه‌له ئێستادا رِێژه‌ی هه‌ژاری له 8 ملیون تێئه‌په‌رِێت ،به‌تایبه‌تی له ماوه‌ی كاره‌نتیینا بۆ په‌تای كۆرۆنا نزیكه‌ی 1 ملیون هه‌ژاری زیادیكرد ،بۆیه به‌رنامه‌وبه‌ڵێنه‌كانی یه‌كیه‌تی چه‌په‌كان به ئارِاسته‌ی ئه‌وه‌ده‌رِوات كه توانای كرِینی هاووڵاتیان مسۆگه‌ركه‌ن ئه‌ویش به به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه تا 1500 ئیرۆی سافی واته دوای گلدانه‌وه‌ی باج بۆ ده‌وڵه‌ت ودیاریكردنی ته‌مه‌نی 60 ساڵی بۆخانه‌نشیینی ورێگاگرتن له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خواردن وكه‌لوپه‌ل و سووته‌مه‌نی وئارد و رِۆن و به‌نزین ،ئه‌ویش به بلۆككردنی نرخ ورِێگاگرتن له به‌رزكردنه‌وه‌یان ،هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رماڵه‌ی خوێنكاران بۆ 1063ئیرۆ بۆئه‌وه‌ی هانیانبدات به تێروته‌سه‌لی له‌خوێندن به‌رده‌وامبن به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و باوكودایكانه‌ی توانای هاوكاری مناڵه‌كانیان نیه بچنه شارێكیترخوێندن ته‌واوكه‌ن ، ته‌نها هیوایه‌كی فه‌رِه‌نسیه‌كان ئه‌وه‌یه كه یه‌كیه‌تی نوێی ئیكۆلۆژی سۆشیال له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا سه‌ركه‌وتوبێت بۆئه‌وه‌ی بتوانێت گۆرِانكاری بنه‌رِه‌تی بۆ چینی هه‌ژارومامناوه‌ندی له‌م وڵاته‌دا مسۆگه‌ربكات .
PUKmedia ئاماده‌كردنی / حه‌مه‌عوسمان .. فه‌رِه‌نسا
س/میدیاكان
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25