riklam

خاتوو شاناز: ناو و بیرەوەری د. عەزیز گەردی بەزیندوویی دەمێنێتەوە

پرسەنامە 12:54 PM - 2022-06-06

بۆ كۆچی دوایی د. عەزیز گەردی، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی یەكێتی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەی كۆچكردو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان خانەوادەی كۆچكردو دكتۆر عەزیز گەردی

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی ماڵئاوایی دكتۆر(عەزیز گەردی)، نووسەرو روناكبیرو مامۆستای زانكۆ و وەرگێڕی ناسراوی كورد-مان پێگەیشت، بۆ ئەو غەمەتان پرسە و ماتەمینیی خۆمتان پێڕادەگەیەنم و لەناخەوە هاوبەشی غەم و پەژارەتانم.

لە كاتێكدا لەدەستدانی  مامۆستا عەزیز گەردی بەخەسارەتێكی گەورە دەزانین، بەڵام بەشانازیشەوە دەڕوانینە كاروانە پڕ بەخششەكەی لەبواری فەرهەنگی كوردی و وەرگێڕانی شاكارە ئەدەبییە جیهانییەكان، بۆیە لە ناو و بیرەوەری لە مێژوو و ویژدانی گەلەكەماندا هەمیشە بەزیندوویی دەمێنێتەوە.

خوای گەورە ئارامیی و دڵنەوایی بە ئێوە و خانەوادەكەتان و هەموو لایەك ببەخشێت، ئەوە دوایین كۆست و دڵتەنگیتان بێت، كۆچكردوش بخاتە بەر سۆزی فراوانی خۆی و بەبەهەشتی بەرین شاد بكات.

ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیــه راجــعــون

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و
سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی(ی.ن.ك)
PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket