riklam

سەرۆک بافڵ: ژیان و ئەزمونی عەزیز گەردی بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوە

کوردستان 12:20 PM - 2022-06-06

سەرۆک بافڵ جەلال تالەبانی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا عەزیز گەردی هاوخەمی دەردەبڕیت.

 

دەقی پرسەنامەکە.........

کۆچی دوایی مامۆستا عەزیز گەردی، نووسەر، ئەکادیمیست و وەرگێڕە ناسراوەکەی کوردستان خەسارەتێکی گەورەیە و لە دڵەوە نیگەرانی کردین.

ژیان و ئەزموونی مامۆستا عەزیز گەردی وانەیەکی گرنگ و کاریگەرە بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێت خزمەت بکەن و ناویان لە مێژوودا بە درەوشاوەیی بمێنێتەوە. ئەو یەکێک بوو لەو نووسەرە دەگمەنانەی بێئەوەی چاوەڕوانی هیچ ستایش و پیاهەڵدانێک بێت، لە خەمی زمان و فەرهەنگی نەتەوەکەیدا بوو. بە ئاوڕدانەوەیەک بۆ کتێبخانەی کوردی لەو راستییە تێدەگەین، هیچ کەسێک بە ئەندازەی عەزیز گەردی قەڵەمەکەی پڕکار و بەبڕشت نەبووە. هەر بۆیە ئەمڕۆ کوردستان بە دڵتەنگییەوە ماڵئاواییت لێدەکات و مێژوو بە شانازییەوە ناوت دەهێنێت.

رۆحت شاد و یادت بەخێر مامۆستای پایەبەرز


بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket