riklam

تەندروستی سلێمانی: ناهێڵین نەخۆشخانەی هیوا بێ خزمەتگوزاری بێت

کوردستان 12:26 PM - 2022-06-04

لەشاری سلێمانی و لەناو نەخۆشخانەی هیوا، بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، مەراسیمێكی ڕێزلێنان بۆ ژمارەیەك لە پزیشك و كارمەندی نەخۆشخانەی هیوا ئەنجامدرا.
رێزلێنانەكە بۆ ئەو كەسانەبوو كە توانیوبویان لە ماوەكانی رابردوو خزمەتی زۆری نەخۆشخانەی هیوا بكەن و جێدەستیان دیارە.
لای خۆشیەوە سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندوستی سلێمانی رایگەیاند:  پێویستە رێزلێنانی ئەوجۆرە كەسانە بكەینە نەریت تا ئەوانیش بەشێوەیەكی باشتر خزمەتی نەخۆشانی ناو نەخۆشخانەی هیوا بكەن.
سەباح هەورامی وتیشی: وەك خۆمان بەڵێن دەدەین كە نەهێڵین نەخۆشخانەی هیوا بێ خزمەت گوزاری بێت ، دڵنیایش دەدەینە نەخۆشانی ناو نەخۆشخانە كە بەهەموو شێوەیەك كاردەكەین تاچارەسەری پێویست وەربگرن.
PUKmedia جەمال سەرگەتی فۆتۆ: شاد ئیبراهیم 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket