riklam

فه‌ره‌نسا.. توشبوانی ئاوڵه‌ی مه‌یمون له‌زیادبووندایه‌

جیهان 01:19 PM - 2022-06-02

له‌باره‌ی ڤایرۆسی ئاوڵه‌ی مه‌یمونه‌وه‌ وه‌زیری ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا داوای خۆپاراستنی زیاترو پشكنینی به‌رده‌وام له‌هاووڵاتیان ده‌كات، چونكه‌ ڤایرۆشه‌كه‌ له‌ته‌شه‌نه‌كردندایه‌و ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌ گه‌یشته‌ 33 حاڵه‌ت.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 2-6-2022، ده‌سته‌ی ته‌ندروستی گشتی فه‌ره‌نسا له‌ لێدوانێكیاندا به‌ فرانس 24 ی راگه‌یاند: سبه‌ی هه‌ینی راپۆڕتێكی نوێ بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ ئاماره‌ نوێیه‌كانی نه‌خۆشی ئاوڵه‌ی مه‌یمون و تووشبوانی، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ كۆتا راپۆرتی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو 16 حاڵه‌تی هه‌ڵگری نه‌خۆشیه‌كه‌ تۆماركرابوو.

هاوكات بریجیت بورغینیون وه‌زیری ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاندبوو، به‌رپرسه‌كانی فه‌ره‌نسا پێشبینی بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌كه‌سانی تێكه‌ڵبووی توشبوان ناكه‌ن، چونكه‌ ڤاكسینی پارێزراوی باشمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تێكه‌ڵیان هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ توشبوواندا. 
 
ڤایرۆسی ئاوڵه‌ی مه‌یمون نیشانه‌كانی بریتین له‌ تای به‌رز و دروستبوونی زیبكه‌ی گه‌وره‌ی سه‌ر پێست له‌ كاتێكدا ئه‌م جۆره‌یان به‌سوكی تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام دوو زنجیره‌ی مه‌ترسیدارتری دیكه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ %10 توشبوانی بووه‌ته‌ هۆی كوشتنیان و ئه‌وه‌ی دیكه‌ له‌ %1. 
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كه‌ وڵاتانی جیهان داوای خۆپارێزی له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ن و رێنمایی زیاتریان پێده‌درێت، هاوكات ڤایرۆسه‌كه‌ گه‌شتۆته‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان.

PUKmedia  ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket